هێزه‌کانی ئاڵوگۆڕی دیموکراسی
بیروڕا 10:47 AM - 2015-04-21جه‌میل بایک
پارتی دیموکراسیی گه‌لان ئه‌رکی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد‌و سه‌رجه‌م کێشه‌کانی تورکیا له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. پارته سیاسییه‌کانی تورکیا ناوی کاندیده‌کانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو ڕاگه‌یاند. ته‌نها لیستی پارتی دیموکراسیی گه‌لان چه‌ندین ناوی له‌خۆگرتووه که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی گه‌ل‌و کۆمه‌ڵ ده‌کات.
ژن پانتاییه‌کی زۆری داگیرکردووه‌و رێژه‌ی (40%)و پێشبینی ده‌کرێت که 25 ژن له‌نێو فراکسیۆنی پارتی دیموکراسی گه‌لان بگه‌نه په‌رله‌مانی داهاتووی تورکیا.
بۆ یه‌که‌م جاریشه نوێنه‌رانی ڕێکخراوو کۆمه‌ڵه عه‌له‌وییه‌کان پێگه‌ی خۆیان له‌نێو لیستی کاندیدکراواندا هه‌یه‌و بریتین له‌سه‌رۆکی یه‌کێتی کۆمه‌ڵه‌کانی عه‌له‌وی له‌ئه‌وروپا، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی (پیرسوڵتان عه‌بدال) ، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌کانی (هۆبیار سوڵتان)، راگه‌یاندنکارێکی که‌ناڵی (تی ڤی 10) عه‌له‌وی، هه‌روه‌ها پێگه‌ی ئیسلامیه‌کانیش دیاریکراوه‌و پێکهاتووه له‌موفتی ئامه‌دو حه‌وت که‌سایه‌تی دیکه. هاوکات کاندیدێکی سریانی‌و کاندیدێکی ئه‌رمه‌نی‌و دوو کاندیدی ئێزدی‌و کاندیدی عه‌ره‌ب‌و چه‌پی تورک له‌لیستی پارتی دیموکراسی گه‌لاندا بایه‌خیان پێدراوه.
لیستی پارتی دیموکراسی گه‌لان هه‌موو ئه‌و چین‌و توێژانه‌ی له‌خۆگرتووه که پێشتر نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مانی ئه‌نکه‌ره‌دا نه‌بووه.
به‌تێڕوانین له‌و پێکهاته فراوانه‌ی لیستی پارتی دیموکراسیی گه‌لان که هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی له‌خۆگرتووه، ده‌توانین بڵێین ئه‌م پارته تاکه لایه‌نی سیاسییه که نوێنه‌رایه‌تی خواست‌و ئامانجه‌کانی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کانی تورکیا ده‌کات.
پارتی دیموکراسی گه‌لان هه‌موو خواست‌و ئامانجه‌کانی چینی زه‌حمه‌تکێش‌و فه‌رامۆشکراوه‌کانی له‌ئه‌ستۆگرتووه‌و به‌یداخی داواکاریه‌کانیانی به‌رزکردۆ‌ته‌وه، پارتی دیموکراسی گه‌لان ئه‌رکی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد‌و هه‌موو کێشه‌کانی تورکیا‌و خواست‌و ئاواتی چین‌و توێژه‌کانی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
سه‌رکه‌وتنی لیستی پارتی دیموکراسیی گه‌لان، واته هێنانه‌دیی ئازادیی‌و دادپه‌روه‌ریی بۆ هه‌موو گه‌لانی تورکیا‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی دیموکراسی‌و دادپه‌روه‌رانە بۆ کێشه‌ی کورد.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته سه‌نگی شه‌رعییه‌تی به‌رگریی‌و خه‌بات له‌پێناوی به‌دیموکراسیکردنی ده‌وڵه‌ت‌و دابینکردنی مافی هه‌مووان به‌یه‌کسانی‌و دادپه‌روه‌ری، پارت‌و هێزه‌کانی دیکه نوێنه‌رایه‌تی ڕه‌وتی کۆنی سه‌رکوتکردن ده‌که‌ن.
پارتی دیموکراسیی گه‌لان به‌پشتبه‌ستن به‌هزری میلله‌تی دیموکرات‌و فره‌یی ڕۆشنبیری به‌ڕووی ره‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی یه‌کانگیرو سه‌رکوتگه‌ردا ده‌وەستێته‌وه که هه‌ردوو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان‌و پارتی گه‌لی کۆماری نوێنه‌رایه‌تیی ده‌که‌ن.
گه‌لی کورد‌و عه‌له‌وییه‌کان پشتگیریی له‌ڕه‌وتی دیموکراسی ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پارتانه‌ی ئه‌جێنداکانیان دووره له‌دیموکراسی‌و هه‌ستی هاوبه‌شیبوون.
هه‌ریه‌ک له‌پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان‌و پارتی گه‌لی کۆماری هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ڕێگری‌کردن له‌پارتی دیموکراسی گه‌لان بۆئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستنه‌هێنێت‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌کی به‌هێزی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌کات. سه‌رکه‌وتن کردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕزگاربوونه له‌قه‌یرانی ئابووریی‌و گرفته‌کان. هاتنه‌دیی ئه‌و دیموکراسییه که پارتی دیموکراسیی گه‌لان مه‌به‌ستێتی له‌هه‌موو ناوچه‌کانی تورکیا په‌یڕه‌و بکرێت.
هه‌موو هاونیشتمانیان ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی پارته‌کانی داد‌و گه‌شه‌پێدان‌و گه‌لی کۆماری داوای ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت که هزرو ویژدانیان ئاسوده‌بکه‌ن‌و ده‌نگ به‌چاره‌سه‌رو ئاشتی‌و برایه‌تی بده‌ن، واته ده‌نگدان به‌لیستی پارتی دیموکراسی گه‌لان.
بازنه‌کانی سه‌ر به‌هه‌ردوو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان‌و گه‌لی کۆماری، هه‌موو تواناکانی خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ له‌که‌دارکردنی کاندیده‌کانی پارتی دیموکراسی گه‌لان ، هه‌ردوو پارتی ناوبراو که‌سانی پاشه‌ڵپیس‌و گه‌نده‌ڵییان جارێکی تر له‌لیسته‌کانیاندا وه‌ک کاندید خستۆه‌ته‌وه‌ڕوو. به‌هه‌موو شێوازێک هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ له‌که‌دارکردنی کاندیده‌کانی پارتی دیموکراسیی گه‌لان‌و کار بۆ ئابڕوبردنیان ده‌که‌ن، ئه‌م کاره قیزه‌ونه‌شیان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که رووبه‌ڕووی ترسێکی گه‌وره بوونه‌ته‌وه‌و مه‌ترسییان له‌هه‌نگاوه‌کانی پارتی دیموکراسیی گه‌لان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌و بایه‌خه‌ی که به‌ژنانی داوه.
پارتی گه‌لی کۆماری وه‌ک کاری پێشووتری خۆی چه‌ند کورسییه‌کی بۆعه‌له‌وییه‌کان‌و ژنان دیاریکردووه، به‌ڵام به‌ناسنامه‌ی گشتییانه‌وه نین، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌ندامێکی پارته‌که کاندیدکراون.
ئه‌م کاره‌شیان پێشتر ئه‌مجامداوه‌و بریتییه له‌ڕاکردن له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌بوێریی‌و ڕۆحی دیموکراسی، چه‌مکی نه‌ته‌وایه‌تی زاڵه به‌سه‌ر ئه‌م حزبه‌داو ناتوانێت خۆی لێ ده‌ربازبکات.
هه‌ربۆیه وا چاوه‌ڕوانده‌کرێت عه‌له‌وییه‌کان‌و ژنان ده‌نگ به‌پارتی دیموکراسی گه‌لان‌و گرنگیی به‌کاندیده‌کانی پارتی گه‌لی کۆماری نه‌ده‌ن.
پێویسته له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی دیموکراسی گه‌لان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی گۆڕینی هاوکێشه‌ی ده‌وڵه‌تیان ده‌وێت بۆ دیموکراسی‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد، هه‌وڵه‌کانی خۆیان چڕتر بکه‌نه‌وه له‌پێناوی سه‌رخستنی قۆناغی هه‌ڵبژاردن‌و دابینکردنی سه‌رکه‌وتنی پارتی دیموکراسیی گه‌لان. ئه‌و پارته‌ی که هه‌ڵگری پڕۆژه‌یه‌کی گرنگ‌و پڕبایه‌خه له‌هه‌موو مێژووی ده‌وڵه‌تدا.
بۆ یه‌که‌مجاره پارتێک به‌ره‌نگاریی پارته ته‌قلیدییه‌کان ده‌بێته‌وه که به‌رپرسیارن له‌ئاڵۆزییه سیاسییه‌کان‌و گه‌نده‌ڵی‌و پێکدادانه‌کان، ئه‌م پارته ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی دیفاکتۆ ده‌خاته‌ڕوو له‌چاره‌سه‌رکردنی بۆ سه‌رجه‌م دۆسێ‌و کێشه‌کان.
ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن له‌و ئایدیۆلۆژیا باو‌و کلاسیکییە‌ی تورکیا رزگاریان ببێت، ده‌بێت پشتگیریی پارتی دیموکراسی گه‌لان بکه‌ن.
جه‌میل بایک
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27