فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر سازانی ده‌ستوور چی ده‌ڵێن؟
ریپۆرتاژ 10:44 AM - 2015-04-21ده‌بێت ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كێ بن؟
ده‌بێت ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كێ بن؟
فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر سازانی ده‌ستوور چی ده‌ڵێن؟
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای ئاماده‌كردنی ده‌ستووری بۆ راپرسی په‌سه‌ند كرد. به‌پێی پڕۆژه یاساكه لیژنه‌یه‌كی 21 كه‌سی پسپۆڕ له‌بواری ده‌ستووردا پێكده‌هێنرێت بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی (ده‌ستووری كوردستان – عیراق)، كاری لیژنه‌كه
بۆ ئاماده‌كردن و هێنانه كایه‌ی سازانه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوور، له‌م راپۆرته‌ی كوردستانی نوێ-دا فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر سازان‌و گرنگی ده‌ستوورو پێكهێنانی لیژنه‌كه خسته‌ڕوو.
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه
گۆران ئازاد جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتی: یاساكه ماوه‌ی بۆ دانراوه‌و له‌دوای په‌سه‌ند كردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ته‌نها مانگێكی له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت، له‌و مانگه‌دا پێویسته پێكبهێنرێت، ده‌كرێت ئه‌ندامانی ناو لیژنه‌كه په‌رله‌مانتاران بن یان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بن، به‌ڵام مه‌رجه تایبه‌تمه‌ندو پسپۆڕ بن، وتیشی: سازان ده‌بێت سازشی له‌گه‌ڵ بێت، چونكه هه‌ندێك واده‌زان كه سازان ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌وه بێت، به‌ڵام ئه‌وه نییه، به‌ڵكو سازان ده‌بێت ببه‌خشیت و وه‌ربگریت، ئه‌گه‌ر مه‌بده‌ئی سازان بۆ دواخستنی پرۆسه‌كه بێت خراپه، ئه‌گه‌ر بۆ گونجان و ئاشته‌وایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌خشین و وه‌رگرتن بێت به‌دڵنیایه‌وه هه‌موان ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان پرسی ده‌ستوور زۆر گرنگه.
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی
گۆران ئازاد له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی: ئه‌گه‌ر ده‌ستوور له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینده‌ی كوردستان ته‌ماشای بكرێت، به‌دڵنیایه‌وه سودی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر بۆچوونی حزبی و بیه‌وێت به‌باڵای كه‌سێك و حزبێكدا بێت، ئه‌وا ئه‌و كاته سازان له‌سه‌ر ده‌ستوور سه‌ركه‌وتوو نابێت.
سازان چه‌مكی ره‌ها
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه ئومێد حه‌مه عه‌لی ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وتین: پێویسته به‌زووترین كات رێكاری یاسایی پرۆژه یاساكه بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئیمزای بكات یان ره‌تی بكاته‌وه یان ئه‌گه‌ر هیچیانی نه‌كرد ئه‌وا به‌قبوڵ كرا‌و هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌دوای 15 رۆژ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێویسته مه‌سه‌له‌ی سازان له‌به‌رچاو بگیرێت، چونكه سازان چه‌مكێكی ره‌های هه‌یه، هه‌ر ئه‌ندامێك له‌و لیژنه‌یه‌ی پێكده‌هێنرێت ئه‌گه‌ر نه‌سازا له‌سه‌ر بابه‌تێكی ناو پڕۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه ئه‌وا ده‌توانرێت ببێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی، بۆیه وه‌ك خۆم پێشنیازم كرد رێگه چاره‌یه‌ك به 2/3 دابنرێت، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازه به مه‌ترسی زانرا، بۆیه سازان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ قبوڵ كرا، وتیشی: ده‌ستوور پێویستییه‌كی هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌و پێشمه‌رجی بوونی سیستمێكی دیموكراسی و حوكمڕانییه بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت سنوور به‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كان جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها ئه‌رك و مافی هاووڵاتیان دیاری بكات، ئێمه تائێستا ئه‌و بنه‌ڕه‌تییه‌مان نییه، پێویسته كه‌موكوڕی له‌سیستمی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵین.
نوێنه‌ری كه‌مینه‌كان
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی: به‌پێی یاساكه كه په‌سه‌ند كرا بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور بۆ راپرسی، پێكهێنانی لیژنه‌كه به‌ڕه‌چاوكردنی ژنان و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕبن له‌بواری یاسا‌و ده‌ستووردا، وتیشی: ئه‌وانه ده‌گونجێت له‌ناو په‌رله‌مان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بن و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی كه پێكهێنه‌ری پرۆسه‌ی سیاسین له‌هه‌رێمدا له‌ناو ئه‌و لیژنه‌یه‌دا بوونیان ده‌بێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ره‌چاوی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كرێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی باسی له‌وه‌ش كرد كه هێشتا لیژنه‌كه پێكنه‌هێنراوه، چونكه یاساكه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ئیمزای بكات و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائیع) بڵاوبێته‌وه‌و له‌دوای ئه‌وه له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا لیژنه‌كه پێكده‌هێنرێت و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستپێده‌كات، پێویستیشه ئه‌و لیژنه‌یه ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌پێشه‌وه‌ی كاره‌كان بێت
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: ئه‌وله‌ویه‌تی ده‌ستوور بۆ گرنگی ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌و ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان بیكاته ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی، چونكه بۆ ئێستای كوردستان زۆر گرنگه‌و پێویستیشه له‌سه‌ر 30 رۆژ نه‌وه‌ستێت به‌ڵكو گفتوگۆكان پێش 15 رۆژ بكرێت ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی جدی هه‌بێت ده‌توانرێت به‌سازان بۆ ده‌ستوور له‌ماوه‌ی سێ مانگدا هه‌موار بكرێته‌وه، عیراق له‌قه‌یرانی ئه‌منی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیدا بوو توانرا به‌پێنج مانگ پڕۆژه‌ی ده‌ستووری عیراق بنوسرێته‌وه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌شبینن به سازان له‌سه‌ر ده‌ستوور، هیچ پاساو و بیانویه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌ن به‌سازان و درێژه پێدان به‌حوكمڕانی به‌بێ ده‌ستوور، پێموایه خزمه‌ت به‌ئه‌زمونی سیاسیی دیموكراسی كوردستان ناكات.
لایه‌نه‌كان نوێنه‌ریان هه‌بێت
هه‌روا ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: به‌بۆچوونی ئێمه ده‌بێت هه‌ر شه‌ش پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان، هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌ندامێكی هه‌بێت له‌و لیژنه‌یه، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان بیر‌و بۆچوون و ئایدیای جیاوازی هه‌یه‌و ده‌ستووریش بۆ هه‌مووانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند حزبێك هه‌یه كه نوێنه‌رایان نییه له‌په‌رله‌مان، پێمان باشه ئه‌وانیش له‌ناوخۆی خۆیاندا نوێنه‌رێك ده‌ستنیشان بكه‌ن‌و سه‌رنج و تێبینیان هه‌بێت، به‌وه ژماره‌كه‌ی ده‌گاته حه‌وت كه‌س و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 14 كه‌سه كه ده‌بنه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور، پێمانباشه پێنج هێزه‌كه‌ی دیكه له‌ناوخۆی خۆیاندا لیژنه دروست بكه‌ن و به‌دڵنیایه‌وه هه‌نگاوێكی باش ده‌چینه پێشه‌وه بۆ سازان و تێگه‌یشتن له‌سه‌ر ده‌ستوور، ئومێد خۆشناو وتیشی: سازان بۆ ئێستا زۆر گرنگ و پێویسته، چونكه ئه‌گه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌و گۆڕانكارییه‌كان وا ده‌خوازێت كه ته‌وافوق و یه‌كگرتوتر بین، چونكه بابه‌تێكی گرنگی وه‌ك ده‌ستوور ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ناوچه‌كه‌ش نه‌بێت پێویسته بۆ بابه‌تی ده‌ستوور سازان هه‌بێت.
ئه‌ڵته‌رناتیفی تر هه‌یه؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا ئه‌گه‌ر سازان نه‌بێت ئه‌ڵته‌رناتیفی تر هه‌یه بۆ ده‌ستوور، فراكسیۆنه‌كان قسه‌ی خۆیان كرد‌و له‌وباره‌یه‌وه‌و گۆران ئازاد وتی: له‌یاساكه‌دا هیچ به‌دیلێك نییه جگه له‌سازان، ده‌بێت به‌سازان بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و په‌رله‌مان بڕیاریدا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌وكاته بیر له‌به‌دیلی دیكه ده‌كرێته‌وه.
به‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی پێیوابوو ئه‌گه‌ر سازان نه‌بێت ئه‌وكاته هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌ڕوات و سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی سیاسیی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داڕماندا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئومێد حه‌مه عه‌لی رایگه‌یاند: ده‌بێت پرسی ده‌ستوور وه‌ك پرسێكی نیشتمانی ته‌ماشا بكرێت و به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، پێویسته لایه‌نه‌كان هه‌موو به‌یه‌كه‌وه سازانی له‌سه‌ر بكه‌ن و رێبكه‌ون.
هه‌روا ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند: تائه‌مڕۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور تاكه رێگه‌و چاره‌سه‌ر ته‌نها سازانه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی سازان هیچ به‌دیلێكی دیكه نییه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌بوایه به له‌ڕابردوودا به‌كه‌مینه‌و زۆرینه تێده‌په‌ڕی.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-ه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19