riklam

12 هه‌زار تاوان به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نجامدراون

ژنان‌ 11:42 AM - 2015-04-20
به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت

به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌عیراق ئاشكرایده‌كات له‌ماوه‌ی ساڵی 2014 دا 11 هه‌زار و 702 تاوان به‌رامبه‌ر به‌ ژنان له‌ عیراق ئه‌نجامدراوه‌.

بوشرا عوبێدی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌عیراق رایگه‌یاندوه‌: به‌پشت به‌ستن به‌و ئامارانه‌ كه‌ وه‌رگیراون له‌ماوه‌ی ساڵی 2014 دا زیاتر له‌ 11 هه‌زارو 702 تاوانی جۆراوجۆر دژ به‌ ژنان له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا ئه‌نجامدراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌:  هه‌رله‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له‌سه‌ر كێشه‌ی ناموس 250 سكاڵا تۆماركراوه‌و له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی 945 سكاڵا تۆماركراوه‌.

جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: به‌پێی یاسای 111ی ساڵی 1969 لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و سكاڵایانه‌ كراوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ كێشه‌ی شه‌ره‌ف و ده‌ستدریژی سێكسیه‌وه‌ هه‌بووه‌.

 

PUKmedia  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket