riklam

وه‌سێته‌كه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ هه‌ژاری ئاسایش جێبه‌جێكرا

کوردستان 10:44 PM - 2015-04-19
له‌ناو هاوڕێ شه‌هیده‌كانی نێژرا

له‌ناو هاوڕێ شه‌هیده‌كانی نێژرا

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 18-4-2015 له‌ هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی باشوری قه‌زای داقوق  هه‌ژاری ئاسایش و دووان له‌ پاسه‌وانه‌كانی شه‌هیدبوون، له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ی و هاوڕێكانی ئه‌و وه‌سێته‌ی كه‌ پێش شه‌هیدبوونی كردبووی جێبه‌جێكرا، ئه‌ویش له‌ ێاڵ هاوڕێ شه‌هیده‌كانی به‌خاك سپێردرا.

 

ئیبراهیم مسته‌فا باوكی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ هه‌ژاری ئاسایش به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی هه‌ر شه‌ڕوو مه‌ترسیه‌كدا ئه‌و وه‌سێته‌ی دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌، گه‌ر شه‌هیدبوو له‌ گۆڕستان شێخ عه‌بدوڵڕره‌حمان له‌گه‌ڵ گۆڕی شه‌هیده‌ هاوڕێكانی به‌تایبه‌ت شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ( جاسمی وه‌ستا شه‌ریف) كه‌ ئه‌ویش له‌ سنوری جه‌له‌ولا له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له‌شه‌ڕی تیرۆر شه‌هیدبوو بنێژرێت، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ و به‌هاوكاری دۆست و هاوڕێكانی له‌و شوێنه‌ی كه‌ خۆی  دیاریكردبوو ناشتمان.

 

وتیشی: هه‌ژار هه‌ر له‌دایك بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ خاوه‌نی گشت كوردستانه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌رشوێنێكی كوردستان ته‌قه‌یه‌ك بكرایه‌ خۆی ده‌به‌ست و ده‌ڕۆیشت، له‌و كاته‌شی كه‌ كۆبانێ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ كه‌وته‌ ژێر مه‌ترسی شه‌و و رۆژ خه‌می ده‌خواردو نه‌یده‌زانی چیبكات كه‌ ئارام بێته‌وه‌و نه‌یده‌زانی به‌رگری له‌ جه‌له‌ولا بكات، یان بچێت بۆ كۆبانێ.

 

رونیشكرده‌وه‌: له‌لایه‌كه‌وه‌ خه‌مبارم به‌وه‌ی ئه‌و كوڕه‌ی كه‌ خۆم گه‌وره‌م كردوه‌ له‌ده‌ستم ده‌رچوو، له‌لایه‌كیشه‌وه‌ دڵخۆشم به‌وه‌ی له‌ پێناو خاكی نیشتمانه‌كه‌ی شه‌هیدبووه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ركوكی پيرۆز.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket