riklam

كۆسرەت رەسوڵ: لەهەر پلەو پۆستێكدابم پێشمەرگەی كوردستانم

کوردستان 10:13 PM - 2015-04-19
كۆسرەت رەسوڵ: لەهەر پلەو پۆستێكدابم پێشمەرگەی كوردستانم

كۆسرەت رەسوڵ: لەهەر پلەو پۆستێكدابم پێشمەرگەی كوردستانم

ئێوارەی ئەمڕۆ 2015/4/19 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری بەكر مستەفا راوێژكاری سەربازی سەرۆكایەتی هەرێم لە چەمچەماڵ بەشداری لە پرسەی پرسەی كەریم ئاغای هەمەوەندی كردو دواتر لە شاری كەركووك لەگەڵ شێخ جەعفەر مستەفا كۆبوویەوە.

لەیەكەم وێستگەی سەردانەكەیداو لەشارۆچكەی چەمچەماڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەشداری لە پرسەی كەسایەتی دیار و سەرۆكی عەشیرەتی هەمەوەند (كەریم ئاغای هەمەوەند) كردو پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە كەسوكاری كەریم ئاغا.

وێستگەیەكی تری سەردانەكەی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی كردنی شاری كەركوك و كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70 و گفتوگۆكردن لە بارەی بەرەكانی جەنگ.

لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەیان لە گەلی كورد كردو رایانگەیاند: هەر كارێك پێشتر بەپێی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمە كاری لەسەر بكرێ دەگاتە ئامانج و سەركەوتن بەدەستدەهێنێ.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەپاراستنی ناوچە تازە ئازادكراوەكان و ناوچەكانی تری كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە كۆسرەت رەسوڵ وتی:وەك چۆن ئەم ناوچانە بەخوێنی دەیان پێشمەرگەی قارەمان ئازادكراوە، پێویستە لەسەر هەموومان ئاوا بیانپارێزین.

لای خۆیەوە شێخ جەعفەر مستەفا سوپاسی كۆسرەت رەسول عەلی كردو رایگەیاند كە بەشداری و ئامادەبوونی هەمیشەیی جەنابیان و سەرپەرشتیكردنی هێرشەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكە مایەی دڵخۆشی و دەستخۆشیە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی:لەهەر پلەو پۆستێكدا بم بۆ بەرگریكردن لە خاكی كوردستان و پاراستنی بست بەبستی، خۆم بە پێشمەرگەكەی جاران دەزانم و تا دوا دڵۆپ بەرگری لەخاك و نیشتمان دەكەم و بەئەركی سەرشانی خۆمی دەزانم خەونی هاوڕێ و هاوسەنگەرە شەهیدەكانم بێتەدی.

PUKmedia

 

 

712191942015_54.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket