riklam

محیوه‌ری مه‌خمور .. فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان 10:04 PM - 2015-04-19
ده‌یان تیرۆرست كوژراون

ده‌یان تیرۆرست كوژراون

سه‌عات 8ی ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ گوندی ته‌ل شه‌عیر له‌ خۆرئاوای قه‌زای مه‌خمور كردوه‌و به‌ده‌یان تیرۆرست كوژراون.

 

ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان  به‌چڕی بۆردومانی چه‌ند خاڵێكی ستراتیژی له‌ گوندی ته‌ل شه‌عیری سه‌ربه‌ ناحیه‌ی گیاره‌ی خۆرئاوای قه‌زای مه‌خمور كردوه‌و زیانی زۆر به‌تیرۆرستان گه‌یه‌نراوه‌.

 

وتیشی: دیاره‌ بۆردومانه‌كه‌ به‌ پێی زانیاری هه‌واڵگری بووه‌، زیانی زۆری به‌ تیرۆرستانی داعش گه‌یاندوه‌و به‌ده‌یان تیرۆرست كوژراون و به‌ته‌واوی له‌و گونده‌ شپرزه‌بوون.

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket