riklam

سه‌رۆك كۆمارو وه‌فدێكی په‌رله‌مانی هاوبه‌ش كۆده‌بنه‌وه‌

عیراق 08:22 PM - 2015-04-19
.

.

ئه‌مڕۆ 19/4/2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی هاوبه‌شی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ شاری قه‌ڵادزێ كه‌ رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌ یادی بۆردومانكردنێتی به‌ بۆمبی ناپاڵم له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچوو. وه‌فده‌كه‌ داواكاری دانیشتوانی ئه‌و شاره‌یان گه‌یانده‌ سه‌رۆك مه‌عسوم سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا له‌ سنوری قه‌زای سه‌رده‌شت كه‌ سودێكی ئابوری زۆری هه‌یه‌ بۆ دانیشتوانی شاره‌كه‌و وڵاته‌كه‌مان به‌گشتی.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆك كۆمار به‌بایه‌خه‌وه‌ ئه‌و داواكارییه‌ی وه‌رگرت و په‌رۆشی نیشاندا بۆ به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ قوربانیدانی دانیشتوانی قه‌ڵادزێ جێگه‌ی شانازین.

PUKmedia  راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket