riklam

رۆژنامه‌ی سه‌فیر رێز له‌ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌گرێت

کوردستان 08:21 PM - 2015-04-19
بۆ ئه‌و قاره‌مانێتییه‌ی نواندویانه‌ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا

بۆ ئه‌و قاره‌مانێتییه‌ی نواندویانه‌ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا

ڕۆژنامه‌ی سه‌فیر قه‌ڵغان و بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشییه‌ ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌و قاره‌مانێتییه‌ی نواندویانه‌ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا بۆ پاراستنی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و پاككردنه‌وه‌ی چه‌ندین ناوچه‌ له‌باشوری كه‌ركوك له‌تیرۆرستانی داعش.


دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 19/4/2015 له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیكرد له‌سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی سه‌فیر (سیفی القیسی) و ژماره‌یه‌ك له‌كادیرانی رۆژنامه‌كه‌ و دواتر چه‌ندین قه‌ڵغان و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانیان له‌رێگای پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه‌ به‌خشی به‌ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.


دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ستخۆشی له‌رۆژنامه‌كه‌ كرد بۆ ئه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌و پاڵپشتییه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌ نواندیان و سه‌لمێندرا كه‌ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی شاره‌كه‌ن و بونه‌ته‌ جێگای شانازی هه‌موان و به‌خوێنی خۆیان شاری كه‌ركوكیان ئارامتر كردوه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket