riklam

قوباد تاڵه‌بانی: عیراق پێویستی به‌مۆدێلێكی سیاسی نوێ هه‌یه‌

کوردستان 07:43 PM - 2015-04-19
گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و ئاسته‌نگییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌

گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و ئاسته‌نگییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مارك بێرتی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عیراق و ئاڵان گێبرات كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌مڕۆ 19-4-2015 له‌ ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ره‌نساو بارودۆخی سه‌ربازی و سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و ئاسته‌نگییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عیراق وتی: تیرۆرستانی داعش ته‌نها بۆ كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ نین، به‌ڵكو بۆ ئێمه‌و بۆ هه‌موو جیهانیش هه‌ڕه‌شه‌ن، هه‌ربۆیه‌ دۆخه‌كه‌ پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: هه‌مووان دڵخۆشین به‌ په‌یامی سیاسی و پشتگیرییه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا.
وتیشی: بۆ پێكه‌وه‌ ژیانێكی دروست و ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانه‌كان، عیراق پێویستی به‌ مۆدێلێكی سیاسی نوێ هه‌یه‌.
راشیگه‌یاند: له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا، هه‌موو وڵاتان پێمانده‌ڵێن ده‌ستان خۆشبێت، به‌ڵام هه‌رێمه‌كه‌مان ته‌نها پێویستی به‌قسه‌ی خۆش نییه‌، به‌ڵكو پێویستمان به‌ هاوكاری په‌له‌و به‌رده‌وام هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابوری و مرۆڤایه‌تیدا.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ له‌ ئێستادا بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی زیاتری تیرۆرستان، پێویستمان به‌پلانی تۆكمه‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی باشتربكرێت و ته‌واوی ئه‌و جه‌نگه‌ ده‌روونییانه‌ كۆنترۆڵبكرێت كه‌ به‌رده‌وام ئاڕاسته‌ ده‌كرێن.

PUKmedia  تایبه‌ت

1043161942015_34 (2).jpg

1643161942015_34 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket