riklam

قەرەتەپە..كەوتنەخوارەوەی دوو گوللـە هاوەن شەهیدو برینداری لێكەوتەوە

کوردستان 07:05 PM - 2015-04-19
هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان دەستپێكردوە

هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان دەستپێكردوە

تیرۆریستانی داعش دوو گوللـە هاوەنیان ئاڕاستەی قەرەتەپەی خوارو كردو بەهۆیەوە شەش شەهیدو برینداری لێكەوتەوە.

رەحیم عەزیز سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی ناحیەی قەرەتەپە بە PUKmediaی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 2015/4/19 تیرۆرستانی داعش لەناو باخەكانی خوار ناحیەی قەرەتەپەی كۆن دوو گوللـە هاوەنیان ئاڕاستەی ماڵەكانی قەرەتەپەی كۆن كردوەو هاوەنەكانیش لەناو یاریگایەكی تۆپی پێدا كەوتونەتە خوارەوە.

وتیشی: لەئەنجامی ئەو بۆردومانەدا لەناو یاریگاكە دوو گەنج كە لەنەتەوەی توركمانن شەهید بوون و چواری تریش لەناو هەمان یاریگادا برینداربوون.

سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی ناحیەی قەرەتەپە رونیشكردەوە كە دوای روداوەكە هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان بۆ دەستگیركردن و راوەدونانی تیرۆرستان دەستپێكردوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket