riklam

یه‌په‌گه‌: له‌ جزیره‌و كۆبانێ ده‌یان داعشمان كوشتووه‌

کوردستان 06:32 PM - 2015-04-19
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ چه‌ند هه‌لچه‌تێكیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ جزیره‌و كۆبانێ 3 گوندیان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌و 14 تیرۆرستیشیان كوشتوه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌مڕۆ 19-4-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، هه‌ڵمه‌تی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش له‌ هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه‌دا بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش گونده‌كانی قرات و قرات كردان و گوندی رسولیان –ی سه‌ربه‌ كۆبانێ ئازادكراون و 13 تیرۆرستی داعشیش كوژراون.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌یدا رایانگه‌یاندوه‌، له‌ گوندی سبتا عربان-ی باسشوری كۆبانێش هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاندوه‌و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌كی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا گرتووه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ هێرشێكی بێ وێنه‌دا بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش توانیویانه‌ گوندی ته‌ل مدان له‌ باشوری رۆژئاوای سری كانی له‌ تیرۆرستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه‌و چه‌ندن تیرۆرستیش بكوژن و برینداربكه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket