riklam

دوكان.. چوار هاووڵاتی بریندارده‌بن

06:32 PM - 2015-04-19
به‌هۆی تیژڕه‌وی زیاد له‌پێویست و پابه‌ندنه‌بوون به‌رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بووه‌

به‌هۆی تیژڕه‌وی زیاد له‌پێویست و پابه‌ندنه‌بوون به‌رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بووه‌

ئه‌مڕۆ 19-4-2015 له‌ دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا له‌ قه‌زای دوكان، چوار هاووڵاتی برینداربوون.

رائید به‌رهه‌م شێرزاد به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی دوكان به‌  PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا، كه‌ یه‌كێكیان له‌سه‌ر رێگای دوكان - سلێمانی له‌نزیك پیره‌مه‌گرون روویداوه‌ له‌نێوان تراكتۆرێك و مازدایه‌ك، هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌ به‌سه‌ختی برینداربوون و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مه‌گرون و فێركاری سلێمانی. رووداوی دووه‌میش له‌سه‌ر رێگای دوكان - خه‌له‌كان له‌نێوان ریۆو هۆندایه‌ك روویداوه‌و دوو هاووڵاتی برینداربوون، كه‌ به‌هۆی تیژڕه‌وی زیاد له‌پێویست و پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بووه‌.

وتیشی: له‌نێوان رێگای دوكان - خه‌له‌كان چه‌ند چاڵێكی بچوك هه‌ن، كه‌ زۆرجار شۆفێران به‌هۆی خێراییه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه‌ چاڵه‌كه‌وه‌ دێنه‌ شه‌قامی به‌رامبه‌ر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ رووداوی هاتوچۆ، بۆیه‌ داواكارین شۆفێران پابه‌ندبن به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆوه‌.

PUKmedia  شاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket