riklam

بۆ نەخۆشی كۆلێرا چەند بڕیارێك دەركرا

کوردستان 06:03 PM - 2015-04-19
قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سەوزە لەسەرجەم چێشتخانەكاندا

قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سەوزە لەسەرجەم چێشتخانەكاندا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە تەندروستیەكان بۆ پێشگیری لەبڵاوبونەوەی پەتای كۆلێراو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانی كۆبوویەوە.

ئەمڕۆ 201/4/19 لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بەسەرپەرشتی د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، كۆبونەوەیەك بۆ ئامادەكارییەكان بەمەبەستی پێشگیری و خۆپاراستن لەبڵاوبونەوەی كۆلێرا بەئامادەبوونی بەرپرسانی تەندروستی بەڕێوەچوو.

كۆبونەوەكە تایبەت بوو بەئامادەكارییەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ مەبەستی پێشگیری و خۆپاراستن لە بڵاوبونەوەی پەتای كۆلێرا، بەتایبەت كە وەرزی هاوین و گەرما بەڕێوەیە، هەروەها  دانانی چەند بڕیارو پلانێكی پێشوەختەی گونجاو بۆ روبەڕووبونەوەی نەخۆشییەكە لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیاندا.

لەبارەی كۆبونەوەكەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی د.میران محەمەد لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا بەرەو وەرزی گەرما دەڕۆین، بۆیە پێمان باشە كەوا هەنگاوە پێشوەختەكانمان توندتر بكەینەوە بۆ مەبەستی پێشگیری و خۆپاراستن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆلێرا، لەبەر ئەوەی نامانەوێت وەك ساڵانی رابردوو ئەو نەخۆشییە بڵاوببێتەوەو تەشەنە بكات، بۆ ئەو مەبەستە چەند بڕیارێكمان دەركرد لە پێناو پاراستن و گرنگیدان بەتەندروستی هاووڵاتیانی خۆمان.

د.میران وتیشی: داوا لەهاووڵاتیانی خۆمان دەكەم كە هۆشیاربن و چەند دەكرێت خۆیان لە خواردنی دەرەوە بپارێزن، لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەكی تەندروستیشدا لەچێشتخانەكاندا تیمەكانمان ئاگادار بكەنەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری پێویست، هەروەها لەكاتی گۆڕانی رەنگی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بەهەمان شێوە ئاگادارمان بكەن و ئەو ئاوە بۆ خواردنەوە بەكارنەهێنن تا دڵنیا دەبنەوە.

هەر لەكۆبونەوەكەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوەدرا:
1-    گرنگیدانی تەواو بەچێشتخانەكانی ناو شاری سلێمانی لەلایەن لیژنەكانی تەندروستییەوە.

2-    قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سەوزە لەسەرجەم چێشتخانەكاندا، جگە لەهۆتێلە چوار ئەستێرەو پێنج ئەستێرەكاندا نەبێت، ئەویش بەمەرجێك بە (پەرمەنگەنات) پاك بشۆرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەدواداچوون دەكرێت و رێنمایی پێویستیان دەدرێتێ‌ لەلایەن تەندروستیەوە.

3-    شۆردنەوەی سەوزە لە ماڵەكاندا بە(پەرمەنگەنات ) لەپاشان بۆ خواردن بەكاربهێنرێت .

4-     قەدەغەكردنی هێنانی سەزە لەو كێڵگانەی كە ئاوی قورس بەكاردەهێنرێت.

5-    داخستنی هەندێك لەكێڵگەكانی بەرهەمهێنانی سەوزە كە ئاوی قورس بەكاردەهێنن و كار ئاسانیكردن لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بۆ دابینكردن و پێدانی پارچە زەوی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە، هەروەها  مۆڵەت بۆ  لێدانی  بیری ئیرتیوازی.

6-    هاندانی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی تانكی سەربانەكانیان زوزوو پاكبكەنەوە، ئەویش لەڕێی راگەیاندنەكان و ئەنجامدانی چەند هەڵمەتێكەوە بۆ ئەو مەبەستە.

7-    نەخۆشخانەكان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی كۆلێرا بۆ هەر حاڵەتێكی سكچوون كە دێتە نەخۆشخانەكان .

8-    دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت لەلایەن حكومەتەوە بۆ چەند مانگی داهاتوو بۆ مەبەستی بەرەنگاربونەوەی كۆلێرا.

9-    دابینكدنی ئوتۆمبێلی پێویست بۆ تیمەكانی تەندروستی كە كاری پشكنین و بەدواداچوون بۆ تەندروستی ئەنجامدەدەن كە لەئێستادا ژمارەی ئوتومبێلەكانی تەندروستی لەلایەن حكەمەتەوە كەمكراوەتەوە كە كاریگەری خراپی دەبێت .

PUKmedia

 

222151942015_9888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket