چۆن رزگارمان بێت له ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر
هەمەرەنگ 05:53 PM - 2015-04-19ئه‌م چاره‌سه‌رانه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌دا زاڵبیت
ئاره‌قكردنه‌وه یه‌كێكه له پرۆسه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌رهاویشتن له له‌شدا. خوێی زیاده‌و پاشماوه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئاره‌قه‌وه له له‌ش ده‌كرێنه ده‌ره‌وه .هه‌روه‌ها یارمه‌تی دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌دات. ئاره‌قكردنه‌وه شتێكی ئاساییه له‌و كه‌سانه‌ی كه له شوێنه گه‌رمه‌كاندا ده‌ژین یان ئه‌وكه‌سانه‌ی كه راهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئاره‌قكردنه‌وه به‌زۆری كاتێك به‌رهه‌مدێت كه كه‌سه‌كه په‌شۆكاو و دوودڵ یان نائارام بێت. له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئاره‌قكردنه‌وه شتێكی ئاسایی و ته‌ندروسته. هه‌ندێك كه‌س ته‌نانه‌ت به ماندوبوونێكی كه‌میش ئاره‌قده‌كه‌نه‌وه. هه‌ندێك كه‌سیش به‌هۆی بۆنی ناخۆشی ئاره‌قه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاری ئه‌و به‌كتریایانه كه له‌سه‌ر پێست هه‌ن له‌ناو پێكهاته‌ی ئاره‌قه‌كه‌دان. ئه‌مه ته‌نها كێشه‌یه‌كی بچوكه، چه‌نده‌ها رێگه‌چاره‌ی ئاسان هه‌یه كه ده‌توانیت له ماڵه‌وه بیانكه‌یت بۆ رزگاربوون له ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر‌و بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی.
ئه‌م چاره‌سه‌رانه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌دا زاڵبیت:
1. سركه‌ی سروشتی: یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره باشه‌كان بۆ رزگاربوون له بۆنی ئاره‌ق. سركه بۆنی ناخۆشی ئاره‌ق كه‌مده‌كاته‌وه.
• دوو كه‌وچكه چا سركه له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچكه چا سركه‌ی گوشتراوی سێ‌و تێكه‌ڵ بكه.
• رۆژی سێ جار گیراوه‌كه بخۆره‌وه پێش ژه‌مه‌كانی نانخواردن.
• هه‌روه‌ها ده‌توانیت ئه‌م گیراوه‌یه بده‌یت له‌و شوێنانه‌ی كه ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه بۆ رزگاربوون له بۆنه‌كه‌ی.
2. شه‌ربه‌تی ته‌ماته: شه‌ربه‌تی ته‌ماته ده‌توانێت سوڕی خوێن چالاك بكات، وه‌ك به‌كتریا كوژێك كارده‌كات كاتێك كه ده‌درێت له پێست. هه‌روه‌ها یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی كونه‌كانی پێست ده‌دات. شه‌ربه‌تی ته‌ماته ده‌توانرێت به‌چه‌ند رێگایه‌كی جیاواز به‌كاربهێنرێت بۆ رزگاربوون له ئاره‌قكردنه‌وه.
• هه‌موو رۆژێك ده‌توانیت شه‌ربه‌تی ته‌ماته بخۆیته‌وه.
• ده‌توانیت شه‌ربه‌ته‌كه بده‌یت له پێستت بۆ پاككردنه‌وه‌ی كونه‌كانی پێستت، به‌مجۆره ده‌توانیت ئاره‌قكردنه‌وه كه‌مبكه‌یته‌وه.
3. په‌تاته: په‌تاته به‌ئاسانی ده‌ستكه‌وێت و چاره‌سه‌رێكی زۆر كاریگه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه به‌تایبه‌تی ئاره‌قی بنباڵ ناهێڵێت.
• په‌تاته‌كه پارچه‌پارچه بكه‌و پاشان پارچه‌كان بده له بنباڵت.
• هه‌موو رۆژێك ئه‌م چاره‌سه‌ره دووباره‌بكه‌ره‌وه.
4. ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ سۆده: ئاوی لیمۆ میكرۆب له‌ناوده‌بات. سۆده‌ش یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات.
• سۆده له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵبكه.
• لۆكه له‌ناو گیراوه‌كه‌دا ته‌ڕبكه پاشان بیده له‌و شوێنانه‌ی كه ئاره‌قده‌كه‌نه‌وه.
• ئه‌م چاره‌سه‌ره رۆژانه دووباره بكه‌ره‌وه بۆ رزگاربوون له بۆنی ئاره‌ق.
5. خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر: ئاو زۆر خواردنه‌وه ئاره‌قكردنه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه. خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر وا له پێست ده‌كات شێداربێت و یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆئه‌وه‌ی له پله‌یه‌كی گه‌رمی نزمدا بمێنێته‌وه. ئاو پاشماوه‌كان له رێگه‌ی میزه‌وه ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش، به‌مه‌ش چڕی پاشماوه‌كان له ئاره‌قدا كه‌مده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ئاره‌ق.
6. رۆژانه خۆشۆردن: ئه‌مه یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره گرنگه‌كان هه‌وڵبده جێبه‌جێی بكه‌یت.
• هه‌وڵبده هه‌موو رۆژێك خۆت بشۆیت و سابونی دژه‌به‌كتریا به‌كاربهێنیت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌كتریاكان له‌سه‌ر پێستت و بۆنی ناخۆشی ئاره‌ق كه‌مده‌كاته‌وه.
7. كافایین كه‌مبكه‌ره‌وه: كافایین ده‌بێته هۆی زیادكردنی دڵه‌ڕاوكی له مرۆڤدا ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆری لێ به‌كاربهێنرێت و خواردنه‌وه‌ی كافایین ئاره‌قكردنه‌وه زیاد ده‌كات.
• ده‌توانی ئاره‌قكردنه‌وه كه‌مبكه‌یته‌وه چ به به‌كارهێنانی بڕێكی كه‌م له كافایین یان به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستان له به‌كارهێنانی.
8. گۆڕانكاریكردن له خواردن و خواردنه‌وه‌تدا: گۆڕانكاری بكه له خواردن و خواردنه‌وه‌تدا. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئاره‌قكردنه‌وه یان بۆنه‌كه‌ی كه‌مبكه‌یته‌وه.
• ئه‌و خواردنانه به‌كارمه‌هێنه كه بۆنی تیژیان هه‌یه وه‌ك پیازو سیر هتد....
• خواردنه‌وه‌ی گه‌رم به‌كارمه‌هێنه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر له‌جیاتی خواردنه‌وه‌ی گه‌رم شه‌ربه‌ت یان خواردنه‌وه سارده‌كان.
PUKmedia وه‌رگێڕانی: شه‌وبۆ مه‌حمود
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27