riklam

هاوپه‌یمانان 13 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

جیهان 05:50 PM - 2015-04-19
هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر داعش به‌رده‌وامن

هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر داعش به‌رده‌وامن

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا 13  هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 19-4-2015، رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 12 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی بێجی و فه‌لوجه‌و كه‌ركوك و رومادی و شه‌نگال ئه‌نجامدراون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشێكی ئاسمانیان بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌و هێرشه‌كه‌ش له‌ناوچه‌ی حه‌سه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket