riklam

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی پێشمه‌رگه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت

ی.ن.ک‌‌ 02:55 PM - 2015-04-19
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی پێشمه‌رگه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی پێشمه‌رگه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ جانكۆبیس رێكخه‌ری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و نوێنه‌ری بان كی مۆن و سۆكۆلكۆندی رێكخه‌ری UN له‌ كوردستان.

سه‌ره‌تا رێكخه‌ری نوێی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق وتی له‌یه‌كه‌م سه‌ردانمدا بۆ كوردستان ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ دووپاتبكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ هاوكاریكردنی عیراق و كوردستان له‌ پێناو به‌دیهێنانی نه‌هێشتنی تیرۆرو یارمه‌تیدانیانی ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراقی به‌رزنرخاند له‌ به‌رامبه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و شێوازه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو ریشه‌كێشكردنی توندڕه‌وی.

له‌ به‌رامبه‌ردا لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ رابردوودا هه‌وڵی خۆ سه‌پاندنیان ده‌دا به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌له‌كانیان شكستیان هێناوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی بڕیار به‌ده‌ستی دونیا هاوكار بن له‌پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسی كه‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی تیرۆرو توندڕه‌وی و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌.


PUKmedia فۆتۆ- رێباز بندیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket