riklam

یه‌كێتی و قوربانیدان

ی.ن.ک‌‌ 02:23 PM - 2015-04-19
 " له‌ئاینده‌دا یه‌كێتی زۆرترین یادی شه‌هیدی ده‌بێت"

" له‌ئاینده‌دا یه‌كێتی زۆرترین یادی شه‌هیدی ده‌بێت"

به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ سیاسی و ئه‌قلیمی و ناوچه‌ییه‌وه‌ كه‌ كوردستان به‌گشتی و باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی تێكه‌وتووه‌، مێژووی هێزه‌ سیاسییه‌كان تائاستێكی زۆرو له‌به‌رچاو، پڕ قوربانی و شه‌هیده‌ بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان، ئه‌م مێژووه‌ پڕ قوربانییه‌ بۆ هه‌ر پارتێك، بووه‌ به‌مێژوویه‌ك كه‌ هه‌ر هێزه‌ی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شانازی پێوه‌ بكات و له‌ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و ڕۆشنبیری و دپلۆماسی خۆیاندا باسی بكه‌ن و بیڵێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانی و شه‌هیده‌كان له‌هێزێكه‌وه‌ بۆ هێزێكیتر جیاوازه‌، هه‌ر هێزه‌ی له‌ئاستی خه‌بات و تێكۆشانیدا ژماره‌یه‌كی جیاوازو گه‌وره‌ی له‌شه‌هیدو قوربانیدان تۆمار كردووه‌، ده‌توانین بڵێین: لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بێڕه‌حمه‌! له‌ئاست تۆماركردنی ئه‌و سه‌روه‌ری و نه‌به‌ردییانه‌دا كه‌ هێزه‌كانی كوردستان به‌ته‌واوی جیاوازییه‌كانیانه‌وه‌ تۆماریانكردووه‌، هه‌روه‌ك چۆن توانیویه‌تی قوربانیدانی ئه‌و هێزانه‌یش له‌پێناو نیشتمان و گه‌له‌كه‌یدا تۆماربكات و بگێڕێته‌وه‌.
بۆ نمونه‌ هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و به‌رده‌وام خه‌بات و تێكۆشانه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و ئازادی و دیموكراسیدا كردووه‌یه‌تی، ئه‌توانین بڵێین كه‌، تاكه‌ هێزه‌ له‌هه‌موو ئاسته‌كان و به‌جیاوازی هه‌موو هێزه‌كانیتری كوردستان قوربانی و شه‌هیدی داوه‌، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌مێژووه‌كه‌یدا قوربانی بۆداوه‌ به‌به‌راورد به‌هێزگه‌لیتر زۆر زیاترو گه‌وره‌تره‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر چاوێك به‌مێژووی هێزه‌كانماندا له‌ساحه‌ی سیاسی و خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لی كورددا بخشێنینه‌وه‌، هیچ هێزێك هێنده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌"مامه‌ ڕیشه‌و خاڵه‌ شه‌هاب و ئارام .....هتد تاده‌گاته‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه‌ له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا شه‌هید بوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌ڵبه‌ندو  به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی نه‌به‌خشیوه‌ته‌ ئه‌م كوردستانه‌و هیچ هێزێك هێنده‌ی یه‌كێتی له‌خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا ئه‌سپی خۆی تاونه‌داوه‌ كه‌ به‌رده‌وام نه‌به‌ردییه‌كانی وه‌ك چۆن نه‌به‌ردی و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ بووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ قاره‌مان و سه‌ركرده‌ی نمونه‌ییشی به‌خشیوه‌ته‌ كوردستان.
مێژوو شاهیده‌ له‌ڕابردوودا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشه‌نگی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ بووه‌ كه‌ تێكۆشاوه‌ له‌پێناو سه‌روه‌ری نیشتمان و گه‌له‌كه‌یداو هه‌میشه‌ په‌رژین ئاسا به‌ده‌وری نیشتماندا سه‌نگه‌ری به‌رگری پاراستووه‌و قوربانی زیاترو شه‌هیدی گه‌وره‌تری به‌م خاكه‌ به‌خشیوه‌، له‌ئێستاشداو له‌دوای مانگی شه‌شی ساڵی ڕابردویشه‌وه‌(2014) كه‌ تیرۆریستانی داعش په‌لاماری باشورو خۆرئاوای كوردستانیادا، دیسانه‌وه‌ یه‌كێتی وه‌ك ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بازووی قاره‌مانێتی لێهه‌ڵماڵی و تفه‌نگی مه‌ردایه‌تی دایه‌وه‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌ گیان فیداكانی و بووه‌وه‌ هێزه‌ هه‌ڵۆئاساكه‌ی جاران كه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ مێژووی دووباره‌كرده‌وه‌ له‌ڕاوه‌دونانی دوژمنداء له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ وه‌ك ڕابردوو سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌خشییه‌ خاكی پیرۆزی كوردستان.
یه‌كێتی نه‌ك له‌پرۆسه‌ی ڕزگاری وڵات و خه‌باتی چه‌كداریدا خاوه‌ن قوربانی و شه‌هیدێكی زۆره‌ به‌ڵكو، یه‌كێتی نیشتمانی له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسیشدا خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌قوربانی له‌پێناو چه‌سپاندنیاندا، ئه‌وه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ كه‌ له‌پێناو ئازادیء دیموكراسیدا له‌پۆست و پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌به‌خشێت بۆ هێزو لایه‌ن و كه‌سیتر، ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێتی نه‌بێت ئه‌سته‌مه‌ به‌هێزیتر ناكرێت.
ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی یه‌كێتی له‌پێناو نیشتماندا به‌خشیویه‌تی پێمانده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ شه‌هیدو قوربانی بدات ئه‌وا له‌ئاینده‌دا وه‌ك چۆن یه‌كێتی زۆرترین قوربانی داوه‌ ئه‌وا، به‌هه‌مان شێوه‌ یه‌كێتی زۆرترین یادی شه‌هیدیشی ده‌بێت.

ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket