كوردانی سوید یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه
تاراوگە 11:39 AM - 2015-04-19یادی 27 ساڵه‌ی ئه‌نفال-یان به‌رز راگرت
پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی 18-4-2015 له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵه كوردیه‌كان به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان یادی 27 ساڵه‌ی ئه‌نفال-یان به‌رز راگرت.
له‌و یاده‌دا كه ژماره‌یه‌ك له‌ڕه‌وه‌ندی كوردی دانیشوانی شاری یۆتۆبۆری ئاماده‌یبوون به‌مشێوه‌یه به‌رنامه‌كانی ده‌ستیپێكرد.
سه‌ره‌تا به‌خێرهاتینی ئاماده‌بووان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌كه گۆران عه‌لی ه‌وه كرا،
جیاوازتر له‌ساڵانی پێشتر ئه‌مجاره‌یان ئاماده‌بووان دوو ده‌قه بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ئه‌نفال به‌پێوه راوه‌ستان و پاشان وتاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵه كوردیه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ڵبه‌ست حه‌مه‌ساڵح دیلانه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر فلمێكی دۆكۆمێنتاری له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی ئه‌نفال پیشاندرا كه له‌ئاماده‌كردنی هونه‌رمه‌ندان (نه‌وزاد باهیرو فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید) بوو و ماوه‌ی 12ده‌قیقه‌ی خایاند كه تێیدا به وێنه‌و ڤیدۆیۆی دۆكۆمێنت باسی له قۆناخه‌كانی پڕۆسه‌ی ئه‌نفال كرد كه‌به هه‌شت قۆناخ رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی كیمیاوی ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كوردستانی باشووری ئه‌نجام دابوو.
هه‌رله‌و یاده‌دا كورته فلمێكی 13 ده‌قیقه‌یی به‌ناونیشانی (سموود) پێشكه‌ش كر له‌وێنه‌رگرتنی هاوڕێ عه‌زیزو سیناریۆو ده‌رهێنانی گۆران بابا عه‌لی بوو.
هه‌روه‌ها دكتۆر فازیل مورادی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر جینۆسایدی ئه‌نفال پێشكه‌ش كرد كه تێیدا ناوبراو به‌ڕونی و به‌به‌ڵگه‌وه تیشكی خستبووه سه‌ر ئه‌وه كه‌پرۆسه‌ی ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی قات و قڕی گه‌لی كوردبووه به‌یه‌كێك له جینۆسایده‌كانی جیهان هه‌ژمارده‌كرێت، ته‌واوو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی خستبووه‌ڕوو كه‌مایه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری جینۆسایدی گه‌لی كوردبووه به ئامار‌و داتای ته‌واوه‌وه ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان و بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو پێشانی ئاماده‌بووانی دابوو.
له كۆتاییدا په‌خشانه شیعرێك به‌ناوی (نزایه‌ك له‌ئه‌نفالی گه‌رمیانه‌وه تا ئه‌نفالی شه‌نگال) به پیشاندانی فلمێكه‌وه پێشكه‌شكرا كه له نووسینی به‌ختیار شاره‌زووری و خوێندنه‌وه عادل عه‌زیز بوو.
دوا بڕگه‌ی یاده‌كه دوو خه‌ڵاتی رێزلێنان و سوپاس نامه بۆ هه‌ریه‌كه له گۆران باباعه‌لی و دكتۆر فازیل مورادی به‌خشرا كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵه‌كوردیه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان ئاماده‌كرابوو.
PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید- سوید/ یۆتۆبۆری
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28