riklam

ئه‌ردۆگان هێرشده‌كاته‌ سه‌ر پاپای ڤاتیكان

جیهان 10:37 AM - 2015-04-19
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆگان دوای داواكه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هاتووه‌

ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆگان دوای داواكه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هاتووه‌

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پاپای ڤاتیكان توركیای به‌ جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان تاوانباركرد، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌و قسانه‌ی پاپای به‌ تۆمه‌تێكی نارِه‌وا وه‌سفكرد.


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ توندی هێرشیكرده‌ سه‌ر پاپای ڤاتیكان و قسه‌كانی ئه‌وی به‌ تۆمه‌تێكی گه‌وره‌و نارِه‌وا وه‌سفكرد كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ توركیا.


ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆگان دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای له‌ توركیا كردووه‌ دان بنێت به‌ جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان.

ئه‌ردۆگان راشیگه‌یاندووه‌: مه‌حاڵه‌ توركیا دان به‌وه‌دا بنێت و ئه‌نكه‌ره‌ هه‌رگیز چۆك دانادا له‌به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره‌ گوشارێكی ده‌ره‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌.


سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ئێستادا ده‌رگاكانی توركیا به‌رِووی ئه‌رمینیا كراوه‌یه‌و توركیا ئاماده‌ی هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا.


له‌ماوه‌ی رابردوودا پاپای ڤاتیكان، توركیای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه‌ جینۆسایدی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌نجامداوه‌و په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش داوای له‌ توركیا كردووه‌ كه‌ دان بنێت به‌ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن سوپای عوسمانییه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا توركیا ئاماده‌ نییه‌و ته‌نانه‌ت هێرشی توندشی كردوه‌ته‌ سه‌ر پاپای ڤاتیكان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بابه‌ته‌.


جێی باسه‌ توركیا به‌وه‌ تۆمه‌تباره‌ كه‌ له‌ساڵی 1915 كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق به‌ ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌نجامداوه‌و نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ ده‌ستی سوپای عوسمانی له‌ناوچوون، به‌ڵام توركیا ئه‌و تۆمه‌ته‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.


PUKmedia    وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket