riklam

ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

کوردستان 09:36 AM - 2015-04-19
دوێنێ 18-4-2015 ژماره‌یه‌ك گوندی سنوری داقوق له‌ داعش پاككرانه‌وه‌

دوێنێ 18-4-2015 ژماره‌یه‌ك گوندی سنوری داقوق له‌ داعش پاككرانه‌وه‌

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان تاووتوێكرد كه‌ چه‌ندین ناوچه‌یان له‌ باشوری داقوق له‌ تیرۆریستان پاككرده‌وه‌ .

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن‌ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی پارتی سۆشیالیستی كوردستانی (محمد حاجی محمود) و بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ (ئه‌نور حاجی عوسمان) و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتنه‌كانی دوێنێ-یان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ تاووتوێكرد كه‌ دێیه‌كانی عوزێریه‌و عه‌تشانه‌و موڕه‌و باشناكی گه‌وره‌و بچووك له‌ رۆژئاوای قه‌زای داقوق له‌ تیرۆریستان پاككرانه‌وه‌.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆریان كرد بۆ ئه‌وسه‌ركه‌وتنانه‌ و ته‌ئكیدیانكرده‌وه‌ كه‌ خوێنی شه‌هیدان به‌رده‌وام جێگای شانازی كه‌ركوكییه‌كان ده‌بێت .

ئاماده‌بووان ته‌ئكیدیشیانكرده‌وه‌ كه‌ تیرۆریستانی داعش هه‌رده‌م شكستخواردوو ده‌بن و كه‌ركوك ئارامترده‌بێت.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket