riklam

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی پێشمه‌رگه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت

کوردستان 12:10 AM - 2015-04-19
وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كه‌ن

وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كه‌ن

ئێواره‌ی دوێنێ 2015/5/18 هه‌ڤاڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان  له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان  له‌ هه‌ولێر پێشوازی كرد پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق و كوردستان كه‌ پێكهاتبوو جان كۆبیس ڕێكخه‌ری  گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق و نوێنه‌ری بانكیمون و سۆكۆل كۆندی ڕێكخه‌ری UN له‌كورستان.

 

سه‌ره‌تا ڕێكخه‌ری نوێی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق رونیكرده‌وه‌: له‌یه‌كه‌م سه‌ردانمدا بۆ كوردستان ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ دووپات بكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ هاوكاریكردنی عیراق و كورستان له‌ پێناو به‌دیهێنانی نه‌هێشتنی تیرۆر و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان،هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراقی به‌رز نرخاند له‌ به‌رامبه‌ر ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و شێوازه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو ڕیشه‌كێشكردنی توندڕه‌وی.

 

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان ووتی:هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ڕابردوو هه‌وڵی خۆسه‌پاندنیان ده‌دا به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌له‌كانیان شكستیان هێناوه‌،بۆیه‌ پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی بڕیار به‌ده‌ستی دونیا هاوكار بن له‌ پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسی كه‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی تیرۆرو توندڕه‌وی و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌.

 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket