riklam

پێشمه‌رگه‌ ناوه‌ندێكی گرنگی داعش كۆنتڕۆڵده‌كات

کوردستان 11:03 PM - 2015-04-18
زیاتر له‌ 50 شۆفێری تێدا كوژراون

زیاتر له‌ 50 شۆفێری تێدا كوژراون

له‌شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گونده‌كانی باشوری قه‌زای داقوق هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆر  یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ گرنگه‌كانی تیرۆرستانی داعش و گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی تریان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌ كه‌ گوندی عه‌تشانه‌و عوزێرن كه‌ چه‌ندین تاوانی تێدا ئه‌نجامدراوه‌.

ئدریسی حاجی عادل لیپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له‌ گونده‌كانی عوزێرو عه‌شتانه‌ له‌ساڵی 2003 ه‌وه‌ تائێستا گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان بوونه‌ له‌ سنوری كه‌ركوك و له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی داعششدا به‌ده‌یان تیرۆرستی ئه‌و گروپه‌ تیایدابوونه‌ و كاری قێزه‌ونیان دژ به‌هاووڵاتیانی سنوری قه‌زای داقوق  ئه‌نجامداوه‌.

وتیشی:  تیرۆرسته‌كانی ئه‌و گونده‌ به‌سه‌رپه‌رشتی شێخ فه‌رهود زیاتر له‌ 50 شۆفێری تاكسیان رفاندوه‌و كوشتویانه‌ و هه‌ر له‌ناو گونده‌كه‌دا ناشتونیانه‌ و ئۆتۆمبێل و پاره‌كانیان به‌تاڵان بردون. 

رونیشكرده‌وه‌ : بۆیه‌ ئازادكردنی ئه‌و گونده‌ گورزێكی گه‌وره‌ به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌و چتر ده‌رفه‌تێكیان نامینێت بۆ كاره‌ قێزه‌ونه‌كانیان و كۆتایی به‌ پلانه‌ ره‌شه‌كانی هێنراوه‌.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket