riklam

داقوق ئه‌مڕۆ بووه‌ گۆڕستانی داعش

کوردستان 10:23 PM - 2015-04-18
ده‌یان تیرۆرست كوژراون

ده‌یان تیرۆرست كوژراون

له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 18-4-2015 ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆر بۆ گونده‌كانی باشوری قه‌زاب داقوق شه‌ش گوند كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌و زیاتر له‌ 50 تیرۆرستی داعش كوژراون.

ئدریسی حاجی عادل لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆر بۆ گونده‌كانی باشوری كه‌ركوك  به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانرابوو شه‌ش گوند كۆنتڕۆڵكرانه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ گونده‌كانی ( عه‌شتانه‌، عوزێر، مۆرا، گوبات، باشاخی گه‌وره‌و بانشاخی بچوك)ز

وتیشی: به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له‌ 55 تیرۆرستی داعش كوژراون و لاشه‌ی ژماره‌یه‌كیان به‌جێماون. 

رونیشكرده‌وه‌: هه‌ر له‌و هێرشه‌دا سێ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هیدبوون و ناویان چووه‌ ریزی كاروانی نه‌مرانه‌وه‌.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket