riklam

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا 2 چالاكوانی كورد ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان 09:00 PM - 2015-04-18
چاره‌نووسی یه‌كێكیان نادیاره‌

چاره‌نووسی یه‌كێكیان نادیاره‌

له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئیسته‌مبول هه‌ردوو چالاكوان به‌رزان عیسۆو رۆشان خه‌لیلی هاوسه‌ری كه‌خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانن ده‌ستگیراون و تائێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

چالاكوانێكی سیاسی له‌شاری كۆبانێ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو چالاكوانی سیاسی ( به‌رزان عیسۆ و رۆژشان خه‌لیل)ی هاوسه‌ری له‌ شاری مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ ئه‌منیه‌كانی فڕۆكه‌ خانه‌ی توركیا ده‌ستگیركراون.

وتیشی: رۆشان ئازادكراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی به‌رزان عیسۆ دیارنیه‌و كۆنسوڵی روسیاش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هاتونه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا له‌گفتوگۆدان. 

ئه‌و چالاكوانه‌ له‌زاری رۆشان خه‌لیلی هاوسه‌ری به‌رزان عیسۆوه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیان له‌به‌ر بووه‌، هه‌ڕه‌شه‌و وته‌ی توندیان به‌رامبه‌ر كراوه‌.

چالاكوانه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: ئه‌و دوو چالاكوانه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی روسیان هه‌یه‌ و له‌شاری كۆبانێ نیشته‌جێده‌بن و رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌گه‌یاندنی  بارودۆخ و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كۆبانێ له‌لایه‌ك و قاره‌مانیه‌تی و به‌رخودانی شه‌ڕڤانان له‌لایه‌كی تره‌وه‌ .

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket