riklam

ئەنجومەنی ناوەندی لەسەر دەستورو سەرۆكایەتی هەرێم هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت

ی.ن.ک‌‌ 08:58 PM - 2015-04-18
هه‌ڵوێستی خۆی داوه‌ته‌ جیَگران و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی

هه‌ڵوێستی خۆی داوه‌ته‌ جیَگران و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوەو بەوتەی جێگری سكرتێری ئەنجومەنەكەش یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكە راگەیاندنی هەڵوێستیان دەبێت لەسەر هەمواركردنەوەی پرۆژەی دەستورو سیستمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.

زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: سبەینێ 2015/4/19 ئەنجومەنی ناوەندی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەی فراوانی مانگانەی خۆی ئەنجامدەدات و كۆبوونەوەكەش چەند تەوەرێك لەخۆ دەگرێت.

وتیشی: لەو كۆبوونەوەیەدا هەڵوێستی ئەنجومەنی ناوەندی لەبارەی هەمواركردنەوەی پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان و سیستمی سەرۆكایەتی هەرێم رادەگەیەنین و پێشتریش هەڵوێستی خۆمان لەڕێی نامەكەوە داوەتە جێگرانی سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی كە بڕیار بەدەستن تا هەڵوێستی ئەنجومەنی ناوەندیان لەلا روون بێت.جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی راشیگەیاند:ئەنجومەنەكەمان هەڵوێستی

ئەوەیە كە رەشنوسی دەستور بەسازان هەموار بكرێتەوەو چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی تەواوەتی لەناو پرۆژەی دەستوری هەرێمداو گونجاندنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ماددەو بڕگەكانی تری پرۆژەكە لەگەڵ سیستمی پەرلەمانی.

زوبێر عوسمان ئەوەشی خستەڕوو كە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەعدی ئەحمەد پیرە بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەكانی (ی.ن.ك) ئامادەی تەوەرێكی كۆبوونەوەكە دەبێت و لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ حزبە كوردستانیەكان و پەیوەندییەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عیراق و دەرەوە رونكردنەوەی پێویست دەداتە ئەندامانی ئەنجومەن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket