riklam

هاوپه‌یمانان 20 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

جیهان 08:39 PM - 2015-04-18
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

هاوپه‌یمانان 20 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 18-4-2015، رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 7 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی نزیك كۆبانێ و حه‌سه‌كه‌ ئه‌نجامدراون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 13هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامدراوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی نزیك بێجی و رومادی و ئه‌سه‌دو فه‌لوجه‌و شه‌نگال و هیت و ته‌له‌عفه‌ر ئه‌نجامدراون.

PUKmediaرۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket