چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌رباره‌ی شیعری منداڵان
ئەدەب وهونەر 05:56 PM - 2015-04-18شیعری منداڵان
شیعر جوانترین و ناسكترین هونه‌ره، گرنگترین لقی ئه‌ده‌به .. هه‌ست و خۆشییه‌كی تایبه‌تی به دڵ و ده‌روون و هۆشی مرۆڤ ده‌به‌خشێت .. ئێمه‌ی كورد به سروشتی گه‌لێكی دڵپاك و هه‌ست و نه‌ست ناسكین و سۆزدارین، رووخۆش و گوفت ولوفت شیرینین .. هه‌ر له كۆنه‌وه ئاڵوده‌ی خۆشی و شادی و، به‌زم و گۆرانی و گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێ و زه‌ماوه‌ند بووینه .. له‌گه‌ڵ داهێنانی زماندا، له‌گه‌ڵ پێكه‌وه‌نانی رسته‌ی شیرین و، ترپه و سه‌روادا، چڕینیان به ده‌نگێكی ناسك و به ئاوازێكی خۆش و پڕ له خرۆش، گۆرانی و شیعر سه‌ریان هه‌ڵداون .. له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ، ئێمه‌ی كوردله هه‌موو میلله‌تێكی تر زیاتر رموده و هۆگری گۆرانی و شیعر و سروود بوینه .. جوانی و ئه‌فسووناوی سروشتی كوردستانی ره‌نگین و قه‌شه‌نگمان، زیاتر كاری له هه‌ست و سۆز و ده‌روونمان كردووه، ره‌نگدانه‌وه‌یان له گۆرانی و شیعر و سروودی كوردیدا هه‌بووه و هه‌یه .. به گۆرانی و به شیعر گوزارشتمان له خۆشییه‌كان و، له ناخۆشییه‌كانی ژیانمان كردوون، ناخی دڵی خۆمان به شیعر و گۆرانی و ئاوازی خۆش ده‌ربڕیوه .. هه‌ر له كۆنه‌وه شیعر و گۆرانی بوونه به به‌شێك له ژیانمان .. تێكه‌ڵاوی خوێنمان بوونه، هه‌ستیان بزواندووین، بوونه‌ته خۆراكی ده‌روونمان، به ویردی سه‌ر زمانمان، به چه‌كی به‌رگریمان، كاریگه‌رییان له رووحی ره‌وانمان كردوون .. كه‌م گه‌ل هه‌یه، به قه‌ی ئێمه‌ی كورد، هێنده جوانی په‌رست و شیعردۆست بن .. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كوێره‌وه‌ری و هه‌ژاری و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه داگیركه‌رانی كوردستان به سه‌ری ئێمه‌ی كوردیان هێناون و ده‌هێنن، بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان، بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی فۆلكلۆرمان، بۆ كوێركردنه‌وه‌ی كه‌لتوور و كه‌له‌پووری ره‌سه‌نی كوردیمان .. بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزمان .. به‌ڵام شكستیان هێنا و، نه‌یانتوانی فۆلكلۆر و داب و نه‌ریتی خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان له ناوبه‌رن، ئه‌گه‌رچی دزییه‌كی زۆریان لێكردووین و، به ده‌یان گۆرانی فۆلكلۆری كوردی‌یان كردوون به موڵكی خۆیان، به‌ڵام به زه‌قی ره‌سه‌نایه‌تی و مۆركی كوردی‌یان پێوه دیارن .. كورد یه‌كێكه له گه‌له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، له سامانی گۆرانی و به‌یتی فۆلكلۆریدا .. خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی زه‌به‌ند و له‌بنه‌هاتوی فۆلكلۆرین .. كه بۆته مایه‌ی شانازیمانه.
له ئه‌مڕۆدا، ته‌كنۆلۆژیا و داهێنان و گۆڕان، خه‌ریكه زۆر شت كاڵ بكه‌نه‌وه .. جا بۆ پاراستن وله ناونه‌چوونی ئه‌م سامانه به‌نرخه‌مان، كه به‌شێكی گرنگه له گه‌نجینه‌ی سامانی فۆلكلۆری كوردیمان.. پێویسته كۆبكرێنه‌وه و، به ئه‌رشیف بكرێن و، بپارێزرێن .
( شیعر) یا (هۆنراوه) یا ( هه‌ڵبه‌ست) یا (هۆزان ) چوار وشه‌ی هاومانا و هاومه‌به‌ستن، له ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌ر چوار وشه‌كه به‌كارده‌ههێنین .. به‌ڵام (شیعر) زیاتر ده‌قی گرتووه و زۆرترله ئاخاوتن و له نووسیندا به‌كاری ده‌هێنین ..بێگومان بایه‌خی شیعر له بایه‌خی چیرۆك كه‌متر نییه، شیعر ختووكه‌ی هه‌ست و نه‌ست و سۆزمان ده‌دات .. چێژ و خۆشی و شادییه‌كی زۆر به هۆش و ده‌روونمان پێ ده‌به‌خشێت ... شیعر ئه‌ندێشه و خه‌یاڵمان گه‌شتر ده‌كات، ئاستی رۆشنبیری و زانستی و زانیاریی گشتیمان فراوانتر ده‌كات .. گه‌شبینتر و هیوادارترمان ده‌كات .
شیعری منداڵان، به‌شێكی گرنگه له ئه‌ده‌بی منداڵاندا، نزیكترین هونه‌ره له ده‌روونیانه‌وه، گرنگترین كاریگه‌ری هه‌یه، له‌سه‌ر ژیانی ئه‌مڕۆ و داهاتوویان .. هه‌ر له كۆنه‌وه دایكانی میهره‌بان و به‌سۆزی كوردمان، به لای لایه و گۆرانی و لۆرین و لاواندنه‌وه، به ده‌نگێكی ناسك و، به ئاوازێكی به‌سۆز و شیرین، كۆرپه‌كانیان لاواندوونه‌ته‌وه، به ده‌م لای لایه و گورگانه شه‌وێ، لانكه‌كانیان راژه‌ندوون و، كۆرپه‌كانیان ژیركردوونه‌ته‌وه و، كردوویاننه خه‌و .
تێكڕای منداڵان حه‌زیان له گۆرانی و شیعر و سروود هه‌یه، به تایبه‌تیش ئه‌و شیعر و گۆرانییانه‌ی كه خۆشی و شادییان پێ ده‌به‌خشن، باسی ژیان و ژینگه‌یان ده‌كه‌ن، باسی باڵنده و ئاژه‌ڵ و یاری و شادی و، خۆشی و ئازادی و، ئازایی و سه‌رچڵییان بۆ ده‌كه‌ن، باس له هیوا و خواست و ئاره‌زوو و حه‌ز و خه‌ونه‌كانیان ده‌كه‌ن، به ئاسانی لێیان تێده‌گه‌ن و، ژیانی خه‌یاڵی خۆیانی تێیاندا ده‌بیننه‌وه .
ئه‌و ئامانجانه‌ی كه شیعری ناسك و جوانی منداڵان ده‌یان هێننه‌دی، زۆر له‌و ئامانجانه زیاترن كه تا ئه‌مڕۆ باسیان لێكردوون .. بایه‌خ و گرنگی شیعر له سه‌ر سۆز و ده‌روونی منداڵان، پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌كی قووڵ و ورد هه‌یه .. ئێمه به چڕی‌و به كورتی باسی هه‌ندێ له ئامانجه گرنگه‌كانی شیعری منداڵان ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش :
شیعری منداڵان كاریگه‌رییه‌كیباشی هه‌یه، له فراوانكردنی ئاسۆی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵی منداڵاندا، له گه‌شه‌كردنی زه‌ین و هۆشیان، له قووڵتركردنی بیریان، له ختووكه‌دانی هه‌ست و سۆزیان، چێژ و خۆشییه‌كی زۆریان پێده‌به‌خشێت، گه‌لێ گرێ و كێشه‌ی ده‌روونی منداڵان چاره‌سه‌رده‌كات، به‌شێك له هه‌ڵه‌كانیان راست ده‌كاته‌وه، له رێی شیعری جوانه‌وه گه‌لێ له ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست دێنه‌دی .. شیعری منداڵان هۆكارێكه بۆ فێركردن و فێربوون، منداڵان به تاك و به كۆمه‌ڵ، به ده‌نگ و ئاواز وجووڵه‌وه، شیعر و سروود و گۆرانی ده‌ڵێن، شه‌رمیان ده‌شكێ و، ئازایه‌تی ئه‌ده‌بییان ده‌بێت .. شیعر هۆكارێكی گرنگه بۆ بنیاتنانی كه‌سایه‌تییه‌كی دروست، بۆ رواندنی ره‌وشتی به‌رز و خووی جوان و به‌های پیرۆز، بۆ فێربوونی نه‌ریتی ره‌سه‌ن و ره‌فتاری باش و هه‌ڵسوكه‌وتی راست، بۆ زاخاودانی هۆش و هه‌ست و ده‌روونی منداڵان، بۆ زیاتر خۆشه‌ویستی و هاوبه‌سته‌بوون بۆ گه‌ل و نیشتمان..ئه‌وه شیعره‌وه، كوردیله چاوگه‌شه‌كانمان به كوردایه‌تی و كوردستان په‌روه‌ری گۆش و په‌روه‌رده ده‌كات ..فێریان ده‌كات كه هه‌میشه دڵسۆزی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان بن، پاك و راستگۆ و ئازا و قاره‌مان بن، خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێكانیان خۆشبوێ .. ئه‌وه شیعره، فێری خه‌بات و تێكۆشان خۆڕاگری و به‌رگری و كۆڵنه‌دانیان ده‌كات .. فێری ئازادیخوازی،ئاشتیخوازی، هاوڕێتی، چاكه‌خوازی، دادپه‌روه‌ری و، مرۆڤایه‌تییان ده‌كات .. ئه‌وه شیعره، فێری خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی خوشك و برایی و، یه‌كێتی و ته‌بایی و، هاوكاری ویه‌كڕیزی و سه‌ركه‌وتنیان ده‌كات .. ئه‌وه‌شیعره، فێریان ده‌كات، زمانی شیرینی كوردیمان لایان شیرین‌تر بێت ، كوردستانیان لا پیرۆزتربێت، ئاڵای كوردستانیان لا جوانتربێت، پێشمه‌رگه‌یان لا خۆشه‌ویستربێت، شه‌هیده‌نه‌مره‌كانی كوردستانیان لا شكۆدارتربێت، پاڵه‌وانێتی و رۆڵی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانمان و، كه‌ڵه ئافره‌ته قاره‌مانه‌كانمانیان لا به‌رزتربێت .. بۆیه به چاوێكی رێزه‌وه له شاعیرانی منداڵان ده‌ڕوانرێت .. چونكه شاعیرانی منداڵان دراوێكی گرانبه‌های ده‌گمه‌نن.. ئه‌ركێكی زۆر پیرۆز و هه‌ستیاریان له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌رپرسێتییه‌كی مه‌ترسیداریانهه‌ڵبژاردووه .. پێویسته زۆر به دڵسۆزییه‌وه، به ئه‌وپه‌ڕی وریای و ئه‌مانه‌ته‌وه، ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جی بكه‌ن و، په‌یامی پیرۆزی شیعری ره‌سه‌نی منداڵان بهێننه‌دی .. هه‌ر هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌ك له شیعره‌كانیاندا هه‌بن، كاریگه‌رییه‌كی خراپیان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی منداڵان ده‌بێت .. ده‌بنه به‌شێك له ره‌فتار و ژیانیان، راستكردنه‌وه و ره‌گ هه‌ڵكێشانیان ئاسان نابێت، باجێكی زۆری ئه‌و هه‌ڵانه ده‌ده‌ینه‌وه .. ئه‌م گوناه و زیانه‌ش له ئه‌ستۆی شاعیری منداڵانی نابه‌ڵه‌د و دوور نه‌بیندایه.
نوسینی شیعر بۆ منداڵان، كارێكی هه‌ڕه‌مه‌كی و ئاسان و ساكار نییه، له نووسینی شیعر بۆ گه‌وره‌كان گه‌لێ گرانتره، چونكه شیعری منداڵان، هه‌ر ئه‌وه نییه، كه شاعیر چه‌ند دێڕێكی كێش و سه‌روادار رێكبخات و ناوی لێبنێت ( شیعر بۆ منداڵان )، شیعری منداڵان بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، كه پێویسته شاعیر له نووسینی شیعره‌كانیدا بۆ منداڵان ره‌چاویان بكات .. پێویسته شیعری منداڵان، وشه‌كانی ئاسان و ره‌وان و ته‌ڕ و پاراو بن، وه‌ك گوڵ جوان و گه‌ش و بۆنخۆشبن، هیچ گرێ و گۆڵێك له شیعره‌كاندا نه‌بن، له ئێستادا باوی كێشی عه‌روزی شیعر نه‌ماوه .. پێویسته كێشی شیعره‌كانخۆماڵیبن( په‌نجه‌یی ـ بڕگه‌یی ) و كورت بن . زۆربه‌ی شاعیرانی منداڵان، شیعره‌كانیان به كێشی په‌نجه‌ییداده‌ڕێژن كێشی ( 5 ، 6، 7، 8، 10) برگه‌یی .( كێش ) و ( ترپه) و (موزیك) سێبنه‌مان له‌بنه‌ماكانی شیعر، په‌یوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌یه و، ته‌واكه‌ری یه‌كترین، یا بڵێن گیانێكن و له سێ جه‌ستدان .. گونجانی هه‌رسێكیان پێكه‌وه ..جوانی و شیرینی و چێژێكی خۆش به شیعر ده‌به‌خشن .. ریتم و ته‌كنیكیش پێویسته به پێی پێوه‌ره‌كانی شیعری منداڵان بن .شاعیری منداڵان، كاتێ ده‌توانێ شیعری به سوود و كاریگه‌ر بۆ منداڵان بنووسێت، كه شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی منداڵ له رووی ده‌روونی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ژیری و سۆزی و زمانی و بیردا هه‌بێت .. پێویسته شاره‌زابێت، له زانستی ده‌روونناسی و جوانناسی و په‌روه‌رده‌ی نوێی منداڵدا، ئه‌وه بزانێت كه هه‌ریه‌كه له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن و هه‌راشبوونی منداڵ، ئاستی تێگه‌یشتن و توانای بیركردنه‌وه و، ئاسۆی بڕكردنی خه‌یاڵ و، فه‌رهه‌نگی زمان و، حه‌ز و ئاره‌زوو و پێویستی و پێداویستیی خۆیان هه‌یه . ئه‌وه بزانێت كه شیعری منداڵان، ده‌بێت وه‌كو منداڵان پاك و ساده بێت.
شاعیره كورده رابه‌ره‌كانمان تا نزیكی ساڵانی حه‌فتاكان وه‌كو جۆرێكی سه‌ره‌كی له ئه‌ده‌بی كوردیدا، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ شیعری منداڵاندا كردوون، كه‌م و زۆر شیعر و چیرۆكه‌شیعری ناسك و جوانیان بۆ منداڵانی كورد نووسیون، كه به‌شێكی زۆری ئه‌و شیعرانه، وه‌كو زێڕی خاوێن وان، تا ئه‌مڕۆش ئه‌و تام و چێژه‌ی هه‌یان بوو، هه‌مان چێژیان هه‌یه و بوونه‌ته ویردی سه‌ر زمانی منداڵان،كراون به گۆرانی و سروود .. پێشتر ناوی به‌شێك له‌و شاعیرانه‌مان هێنا، له‌گه‌ڵ نموونه‌ی شیعره‌كانیان بۆ منداڵان، له‌وانه‌ش : ( ئه‌حمه‌دی خانی، شێخ مارفی نۆدێی، ئه‌مین عالی به‌درخان، پیره‌مێر، زێوه‌ر، فایق بێكه‌س، موفتی پێنجوێینی، گۆران، قانیع، دڵزار، هه‌ژار، كامه‌ران موكری، ... هتد ..).پۆلێن كردنی قۆناغ و ناوی شاعیرانی منداڵان، تێكهه‌ڵكێشن، چونكه شاعیری وه‌هامان هه‌یه، له چه‌ند شیعرێك زیاتریان بۆ منداڵان نه نووسیون، هه‌شمانه به ده‌یان شیعریان بۆ منداڵان نووسیوه، هه‌مانه له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه‌ه، تا ئه‌مڕۆ، كانیاوی شیعریان بڵقه‌دا و لێی ده‌ڕوا و وشكی نه‌كردووه، هه‌شمانه ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و شیعریان بۆ منداڵان نووسیوه .
شیعر وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی تر، پێویستی به داهێنان و گه‌شه‌كردن هه‌یه، پێویستی به ته‌كنیكی تازه و به ستایلی تازه و به شێوه گوزارشتی تازه هه‌یه .. له ئه‌مڕۆدا، گوڵزاری گوڵ هه‌مه‌ڕه‌نگه‌ی شیعری منداڵانی كورد، له فراونتر و ره‌نگینتردایه، چه‌ندین شاعیری تازه‌ی ناسراوی كوردمان، هاتوونه‌ته ئاراوه،، چه‌ندین به‌رهه‌می شیعری هه‌مه‌ڕه‌نگه‌ی جوانیان بۆ منداڵانی كوردمان نووسیون و، له كتێبی قه‌شه‌نگ و ره‌نگیندا، پێشكه‌شیان به منداڵانی كورد كردوون ..له ئه‌مڕۆدا چه‌ندین گۆڤار به زمانی كوردی بۆ منداڵان ده‌رده‌چن .. له رووی چه‌ندێتی و چونییه‌تییه‌وه،له رووی ناوه‌ڕۆك و فۆرم و ته‌كنیكه‌وه، پێشكه‌وتنێكی باش و هیوابه‌خش به‌دی ده‌كرێت ..نووسین و به‌رهه‌مهێنان بۆ منداڵانی كوردمان له زۆربوون و پێشكه‌وتن و نوێخوازیدایه .. گومان له‌ودا نییه كه له چۆنێتی و چه‌ندێتیدا، كه‌موكوڕییه‌كی زۆرمان له ئه‌ده‌بی منداڵان به گشتیی و شیعری منداڵان به تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌م كه‌موكورتییانه‌ش هۆی خویان هه‌یه، چ له رووی مادییه‌وه، یا له رووی هونه‌رییه‌وه، یا له رووی نابه‌ڵه‌دی خودی نووسه‌ر و شاعیری منداڵانه‌وه، یا كه‌موكوڕیله رازانه‌وه و چاپكردندا .. له رووی چۆنییه‌تییه‌وه، ئێمه ـ كه‌م و پوخت ـ مان پێ باشتره له ـ زۆربێ و بۆربێ ـله رووی چه‌ندێتیشه‌وه، كتێب و گۆڤاره چاپكراوه‌كان بۆ منداڵانی كورد .. له ئاستی پێویستی ژماره‌ی منداڵانی كوردا نین، بۆ نموونه له باشووری كوردستاندا، نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵام هه‌یه كه ته‌مه‌نیان له نێوان (8 ـ 15)ساڵاندان، كه ده‌توانن كتێب و گۆڤاره كوردییه‌كانی منداڵان بخوێننه‌وه .. به‌ڵام تێكڕای تیراژی هه‌ریه‌كه له گۆڤاره كوردییه‌كان بۆ منداڵان له ئێستادا مانگانه له هه‌ر گۆڤارێكدا له (٠٠٠٢) ه‌وه‌بۆ (٥٠٠٠)دانه زیاتریان لێ چاپ ناكرێت .. له چاو ژماره‌ی منداڵانی كورده‌وه زۆر كه‌من .. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نرخه‌كانیان بۆ منداڵان گرانن، چونكه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌كو پێویست به پاره یارمه‌تییان ناده‌ن، به‌شێكیش له گۆڤاره‌كانی منداڵان ته‌نها له‌و شارانه‌دا ده‌فرۆشرێن كه لێیان ده‌رده‌چن، ناگه‌نه ده‌ستی منداڵان كوردمان له شاره‌كانی تری كوردستاندا، هه‌موو كتێبخانه گشتییه‌كانی شاره‌كانی كوردستانیش،وه‌ك پێویست هه‌موو ژماركانی گۆڤاره‌كانی منداڵانناكڕن، تا له به‌شی منداڵاندا هه‌بن و،، منداڵان بتوانن بیان خوێننه‌وه‌و، سوودیان لێیان وه‌ربگرن .
هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و كتێبه چاپكراوانه‌ی كه چیرۆك و شیعری منداڵانیان له‌خۆگرتوون .. له رووی چۆنێتی و هونه‌ری و مه‌رجه‌كانی كتێبی منداڵان و،له رووی چه‌ندێتیدانین و، بێ مه‌رجی وكه‌م و كورتییه‌كی زۆریان پێوه دیاره .. تیراژی چاپكراوی هه‌ر كتێبكی منداڵان له (٥٠٠) ه‌وه بۆ ( ١٠٠٠) دانه‌یه .. له چاو ژماره‌ی منداڵانه‌وه كه‌مه و نرخه‌كانیشیان گرانن .. به بۆچوونی من هۆی هه‌ره سه‌ركی ده‌گه‌ڕێته‌ه‌وه بۆ ده‌ستكورتی و یارمه‌تی نه‌دانی نووسه‌رانی ئه‌و كتێبانه‌یه.. تا ئه‌مڕۆش له باشووری كوردستاندا، ده‌زگایه‌ك یا كۆمپانیایه‌ك نییه،كه تایبه‌ت بێت به چاپ كردن و به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و گۆڤاره‌كانی منداڵان .
شاعیرانی منداڵانی كوردمان، له هه‌موو بابه‌ته‌كاندا شیعریان بۆ منداڵان نووسیوه، وه‌كو شیعری : نیشتمانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فێركاری، زانیاری، وه‌رزشی، كۆمیدی، ده‌رباره‌ی ئاژه‌ڵ و باڵنده و دار و دره‌خت و گوڵ و په‌پووله، ده‌رباره‌ی پیاهه‌ڵدان به سروشتی جوان و ره‌نگینی كوردستان، شیعر بۆ خۆشه‌ویستی دایك و باوك و مامۆستاكان، بۆ پێشمه‌رگه‌ی دلێر و پاڵه‌وان كه بووونه به سیمبولی به‌رگری و قاره‌مانێتی له جیهاندا، بۆ ئافره‌ته قاره‌مانه‌كانمان، بۆ به‌رگری و كۆڵنه‌دان، بۆ ئازادی و ئاشتی، بۆ ئاڵای ره‌نگینی كوردستان، بۆ قه‌د و باڵای شاخه سه‌ركه‌شه‌كانمان، بۆ زمانی شیرینی كوردیمان، بۆ ئازایی و، بۆ ناودارانی گه‌له‌كه‌مان، بۆ پاك وخاوێنی،بۆ یاری و خۆشی ، ... هتد.
شایانی باسه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شیعر و سروود و گۆرانی بۆ منداڵان ده‌نووسن، مامۆستا بوون و یا مامۆستان، چونكه مامۆستایان زیاتر له جیهانی وه‌نه‌وشه‌یی و له هیوا و حه‌ز و خه‌ونه سه‌وزه‌كانی منداڵانه‌وه نزیكن، زیاتر له راز و نیاز و ناخی دڵی پاكیان، له ئاره‌زوو و له هیواكانیان ده‌گه‌ن، زیاتر گوێیان له زمانی شیرینیان ده‌بێت، زیاتر گوێیان له راز و نیازی پاكیان ده‌بێت، بۆ نموونه ئه‌م شاعیر و نووسه‌رانه كه شیعر و چیرۆكیان بۆ منداڵانیكورد نووسیون .. مامۆستا بوون، یا مامۆستان : ( فایق بێكه‌س، زێوه‌ر، گۆران، عه‌لی عه‌بدوڵڵا شه‌ونم، عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حیم، فه‌ریدوون عه‌لی ئه‌مین، عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی، جه‌زا عه‌لی ئه‌مین، حه‌مه كه‌ریم هه‌ورامی، كه‌ریم شاره‌زا، عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین، ره‌زا شوان، رۆسته‌م باجه‌لان، جگه‌رسۆز پێدرۆیی، ئیسماعیل رۆژبه‌یانی، كازم كۆیی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان، عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌هیمی، ئه‌حمه‌د ئسماعیل ئیسماعیل، رۆسته‌م باجه‌لان،... هتد)، به‌ڵام ئه‌مه مه‌رج نییه، چونكه كه‌ڵه شاعیرانی منداڵانی وه‌كو : له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، كاكه‌ی فه‌للاح، سه‌بریه نوری قادر ( دایكی سۆلاڤ )،محه‌مه‌د به‌رزی، ئه‌مانه مامۆستا نین، به ڵام سۆزێكی هه‌ستێكی مامۆستاییان هه‌یه، له میانه‌ی شیعره ناسكه‌كانیانه‌وه بۆ منداڵان، وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه چه‌ندین ساڵ مامۆستا بوونه و، ته‌مه‌نیان له ناو منداڵاندا به‌سه‌ر بردوونن .
پۆلێن كردنی شیعری منداڵان :
1- شیعری فۆلكلۆری: ئه‌و شیعره میللییانه‌ن، كه خاوه‌نه‌كانیان نه‌ناسراون، گه‌ل به خاوه‌نی ئه‌و شیعرانه ده‌زانرێت، زۆربه‌یان كراون به گۆرانی .. له نێو گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شیعری فولكلۆری كوردیدا، به سه‌دان گۆرانی و شیعری فۆلكلۆری ساده و ناسكیان تێدایه، پشكی منداڵانیش كه‌م نین له‌م سامانه‌دا، به ده‌یان لای لایه و شیعری فۆلكلۆری و گۆرانیمان هه‌یه، كه به تایبه‌تی بۆ منداڵان وتراون، هه‌ندێكیان تایبه‌تن به كچانه‌وه، هه‌ندێكی تریان تایبه‌تن به كوڕان، به زۆریش هاوبه‌شن بۆ كچان بۆ كوڕان ده‌شێن، منداڵان به گۆرانی و جووڵه و یارییه‌وه ئه‌م گۆرانییانه ده‌ڵێنه‌وه .
2- شیعری فێركردن ( فێركاری ) : جۆرێكه له شیعری منداڵان، به مه‌به‌ستی فێركردنی منداڵان نووسراون، له‌وانه‌ش ( نوبارا بچوكان) ی ئه‌حمه‌دی خانی و، ( ئه‌حمه‌دی )ی شێخ مارفی نۆدێی، فه‌رهه‌نگوكه‌كه‌ی شه‌هید شاكر فه‌تاح، به ده‌یان پارچه شیعری فێركردنی تری شاعیران ترمان .
ئه‌م شیعره‌ی ( زێوه‌ر )به ناوی ( ژمـاره) نموونه‌یه‌كه له شیعری فێركاری :
یـــــــــه‌ك و دوو .... داری ســــــێو و داری تـــــوو
سـێ و چــــــــوار .... هاتـــم بۆ مه‌كـــته‌ب به غــــار
پێــــنج و شــه‌ش .... هه‌ستامه سه‌ر ته‌خـته‌ی ره‌ش
حه‌وت و هه‌شـت .... چـووم بۆ هه‌ورامان به گه‌شت
نـــــــــــــــۆ و ده .... یارمــــه‌تی هــــــــاوڕێت بــــده
4- شیعری نیشتمانی: پانتاییه‌كی زۆری له شیعر و سروودی منداڵانی كوردا گرتۆته‌وه.. گۆشكرنی منداڵانی كوردمان، به هه‌ستی كوردایه‌تی و به كوردستانپه‌روه‌ری .. گرنگترین ئامانجی شاعیرانی كوردمانه، چونكه به‌شێكی زۆری كوردستان، تا ئه‌مڕۆش له لایه‌ن داگیركه‌رانی ره‌گه‌زپه‌رسته‌وه داگیركراوه، بۆیه به‌ر له هه‌موو ئامانجێك شاعیرانی منداڵانی كوردمان، ته‌نانه‌ت ئه‌و شاعیرانه‌ی بۆ گه‌وره‌كانیش ده‌نووسن . خۆشه‌ویستی و شیرینتركردنی كوردستان له دڵی منداڵانی كوردا به پێویست و به ئامانجێكی پیرۆز ده‌زانن .. شاعیرانی نیشتمانیمان، منداڵان هانده‌ده‌ن كه تێبكۆشن بۆ ئازادی كورد و بۆ رزگاركردنی كوردستان له داگیركه‌ران، گه‌شبینی و هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خه‌نه دڵی منداڵانی كورده‌وه .. شیعری به‌رگری و ئه‌و شیعر و سروودانه‌ش كه بۆ قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نووسراون، به‌شێكی گرنگن له شیعری نیشتمانی .. تا ئه‌مڕۆش شان به شانی خه‌باتی سیاسی و رۆشنبیری، پیویستیشمان به چه‌ك هه‌یه .. بۆ پاراستنی خاكی كوردستان له دوژمنان .. ئه‌مه كۆپله شیعرێكی نیشتمانی جوانه، ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی نازانم :
خه‌ریـته‌ی هه‌مـوو خـــاكی كوردســـــتان
دایــــك به ده‌رزی و ده‌زوو و درومــان
بكێـشێت له‌سـه‌ر، سه‌ربێـــشكه‌ی مــناڵ
هـــه‌ر به كوردســـتان بێـــــته گـڕوگـــاڵ
له بێشـــكه‌ی وایا چــاو هــه‌ڵ نه‌هێـــنێ
درۆیــــه هه‌ســـــتێ و تۆڵـــــــه بســێنێ
ئه‌مه‌شه پارچه شیعرێكی ( له‌تیف هه‌ڵمه‌ت )ه له ژێر ناوی ( نیشتمان):
وه‌ك چــــــــــــــۆن باڵــــــــــــــدار
لانــــــــه‌ی هه‌یـــــه له‌ســــه‌ر دار
وه‌ك چۆن په‌پووله‌ی جوان جوان
لانــــــه ده‌كــــه‌ن له نــــــاو گوڵان
وه‌ك چـــــۆن مانــــــگی تابــــــان
ماڵــــــی هه‌یـــــــــه له ئاسمـــــان
وه‌ك چـــۆن مـــاسی و حه‌زیــــــا
ماڵـــیان هه‌یـــه له نـــاو ده‌ریــــــا
منیش نیشـــتمانم هه‌یـه نیشـــتمان
نیشـتمانم كوردسـتانه كوردســـتان
كه‌ڵه شاعیری گه‌وره و نه‌مری گه‌له‌كه‌مان، خوالێخۆشبوو ( شـێركۆ بێـكه‌س ) هه‌ستی به‌رگری به چه‌ك له دڵی منداڵانی كوردا ده‌ڕوێنێ .. كه گه‌وره‌بوون نه‌ك هه‌ر به پێنووس و سیاسه‌ت به‌رگری له خاكی كوردستان بكه‌ن .. به‌ڵكو پێویسته ئاماده‌شبن كه چه‌ك هه‌ڵبگرن و درێژه به شۆڕش بده‌ن تا كوردستان له داگیركه‌ران رزگارده‌كه‌ن ..ئه‌وه‌تا له شیعری ( وێنــه‌یه‌ك ) دا، منداڵی كورد چه‌ك ده‌كه‌نه شانی پیاوانی كورد، بۆبه‌رگری كردن له خاكی پیرۆزی كوردستان:
چوار مـناڵی تـورك و فـارس و عـه‌ره‌ب و كـورد
به هه‌ر چـواریان وێـنه‌ی پیـاوێكیان دروست كرد
یه‌كه‌م : ســــــــــــــــــــــــه‌ری
دووه‌م : ده‌ســـــــــــــــــــــــتی
سێیه‌م : له‌شی و قاچــــه‌كانی
چواره‌م : چـه‌كی كرده شــانی
4ـ شیعری په‌روه‌رده‌یی : به‌شێكی گرنگه له شیعری منداڵان،وه‌كو : په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆڤایه‌تی، ژینگه‌یی، وه‌رزشی، ئایینی، ته‌ندروستی، ده‌روونی، به‌زه‌یی به ئاژه‌ڵ و باڵنده ...هتد، له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له‌م جۆرانه‌ش،به ده‌یان نموونه شیعری په‌روه‌رده‌یی جوان وخۆشی كوردیمان بۆ منداڵان هه‌یه .. ئه‌مه‌شنموونه‌یه‌كه، له شیعری په‌روه‌رده‌یی به ناوی( دره‌خـت ) ، له نووسینی شاعیر و چیرۆكنووسی به توانای بواری منداڵان،ئه‌ندازیار (محـه‌مـه‌د بــه‌رزی) كه تا ئێستا كۆمه‌ڵێك شیعر و چیرۆكیخۆشی له پێنج كتێبدا بۆ منداڵان چاپ كردوون:
دره‌خـــــــتم زۆر خۆشـــــده‌وێ
بـۆم ده‌گــرێ ســێو و هــه‌رمێ
هه‌ڵــــوژه و قــــۆخ و قه‌یســی
ئـای چـــه‌ند خۆشـــه گێــلاسـی
هه‌نـــــــار و گوێــــــــزی زۆره
لانـــــــــــه‌یـه بۆ ســـــــــــمۆره
بۆ ریشـــــــۆڵه و پاســــــــاری
به‌هه‌شــــــتێكه پــــڕ یـــــــاری
بۆ ئێـــــــــمه‌ی بچـــــــــكۆلانه
خـۆی ده‌كـات به جـــــــــــۆلانه
مه‌رجــــــه تاكـــــــو بمـــــــێنم
لــــق و پــــۆپینه‌شكــــــــێنم
ره‌زا شوان
نه‌رویج : 17-4-2015
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23