riklam

له‌ كۆبانێ و جزیره‌ یه‌په‌گه‌ حه‌شری به‌ داعش كردوه‌

کوردستان 05:25 PM - 2015-04-18
به‌ده‌یان داعش كوژراون

به‌ده‌یان داعش كوژراون

چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش  له‌ ناوچه‌كانی كۆبانێ و جزیره‌ 19 تیرۆرست كوژران.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌، پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ ناوچه‌كانی ررۆژئاوا به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ چه‌ندین ناوچه‌ی تریان له‌ تیرۆرستانی داعش پاككردۆته‌وه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تێكیشدا بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی عرنی سه‌ربه‌ كۆبانێ 2 تیرۆرستی داعش كوژراون و تیرۆرستێكی تریش ده‌ستگیركراوه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ گوندی كوك تبه‌ هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاندوه‌و 11 تیرۆرستیان كوشتوه‌ كه‌ لاشه‌ی 10 له‌و تیرۆرستانه‌ له‌به‌ر ده‌ستی هێزه‌كانس یه‌په‌گه‌دایه‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌ك و كه‌لوپه‌لی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا گیراوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket