riklam

به‌وێنه‌ .. ته‌رمی شه‌هید هه‌ژار به‌خاك ده‌سپێردرێت

کوردستان 05:20 PM - 2015-04-18
ته‌رمی شه‌هید هه‌ژار له‌گۆڕستانی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان  به‌خاك سپێردرا

ته‌رمی شه‌هید هه‌ژار له‌گۆڕستانی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان به‌خاك سپێردرا

ئه‌مڕۆ 18-4-2015 له‌كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر تیرۆرستان له‌باشووری كه‌ركوك، له‌نزیك گوندی عه‌تشانه‌ بۆمبێكی چێندراو به‌ موقه‌ده‌م خه‌لیل ئیبراهیم مسته‌فا، ناسراو به‌ هه‌ژاری ئاسایش ته‌قییه‌وه‌و و له‌ئاكامدا ناوبراو و دووان له‌پاسه‌وانه‌كانی گیانی خۆیان به‌خشی به‌ خاكی كوردستان، پاشان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی و هاوڕێیان و خزم و كه‌سوكارییه‌وه‌، ته‌رمی پاكی شه‌هید هه‌ژار گه‌یه‌ندرایه‌وه‌ شاری كه‌لار.

دواتر له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و  كه‌سوكاری شه‌هید و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌  ته‌رمی شه‌هید هه‌ژار له‌گۆڕستانی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان  به‌خاك سپێردرا.

 

 

 

PUKmedia  فۆتۆ / كاوه‌ جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket