riklam

مژده‌یه‌ك بۆ به‌ڵێنده‌ران

ئابوری 04:43 PM - 2015-04-18
هاوكاری دارایی بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رجده‌كرێت

هاوكاری دارایی بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رجده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی سلێمانی كۆبووه‌و بڕیاریدا بۆ له‌مه‌ودوا هاوكاری دارایی بۆ به‌ڵێنده‌رانی خه‌رجبكرێت و له‌ 20%ی پاره‌یان بۆخه‌رجبكرێت.

هاوار شێخ ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه‌تێك هه‌یه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بانكه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ له‌ماوه‌كانی رابردودا وه‌كو پێویست خواسته‌كانی به‌ڵێنده‌ران جێبه‌جێبكه‌ن.

وتیشی: چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نوسراوێكمان ئاڕاسته‌ی بانكی ئاڵای هه‌رێم له‌شاری سلێمانی و بانكی چۆلی له‌هه‌ولێركرد بۆئه‌وه‌ی له‌ 20%ی ئیستحقاقی به‌ڵێنده‌ر خه‌رجبكه‌ن به‌پێی رێنماییه‌ك كه‌بۆیان نێردراوه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبه‌ینی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هه‌رێم كۆده‌بمه‌وه‌و كێشه‌ی به‌ڵێنده‌رانی پێده‌گه‌یه‌نم بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه‌كه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی ناكرێت له‌به‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمداو ئه‌م حكومه‌ته‌ حكومه‌تی هه‌موو شاره‌كان و هاووڵاتیانه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket