پرۆسه‌ی په‌روه‌رده نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشی هێناوه‌ته سه‌رخه‌ت..!!
بیروڕا 03:39 PM - 2015-04-18پرۆسه‌ی په‌روه‌رده نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشی هێناوه‌ته سه‌رخه‌ت..!!
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له جیهانی سێهه‌م و وڵاته تازه پێڕۆكان پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆی به ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌وه‌نده هه‌یه پاشه‌كشێی نه‌كردووه، دیاره ئه‌و ده‌ره‌نجامه پێوانه‌ی زه‌مه‌نێكی دیاریكراو نیه، به‌لكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ ده‌یه، هه‌ر له‌ساڵی (1990)ه‌وه كه تیایدا رێكخراوه جیهانیه‌كان به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه یه‌یوه‌ندیداره‌كان، پلانی (10) ساڵه دیاریكرا، سه‌ره‌نجام له (2000)پێداچونه‌وه‌یه‌ك كرا، ده‌ركه‌وت جوڵه‌كه ئیجابی نیه، بۆیه ئه‌مجاره‌یان له شاری داكار و له‌ساڵی (2000) كۆمه‌ڵێك به‌ندو بنه‌مای تریان داڕشت ناویشیان لێنا (رێككه‌وتنی داكار) كه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاتان و رێكخراوی (یونسكۆ) و نوێنه‌ری یه‌كێتی مامۆستایانی جیهانی (EI) به‌شداربوون تیایدا، دیسان بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ بوو، واته تا (2010) بنه‌ماكانیش بریتیبوون له:
1- بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ پێش ته‌مه‌نی دیاریكراو بۆ خوێندن (باخچه‌ی ساوایان).
2- به ته‌وزیمی كردنی خوێندن تا ته‌مه‌نی (15) ساڵی.
3- ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز بۆ خوێندن.
4- بایه‌خدان به فێركردنی گه‌وران (نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری)، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاویتر.
دوای ته‌وابوونی (10)ساڵه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تێكڕای هه‌وڵه‌كان كرا، جارێكی‌تر ده‌ركه‌وت ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌سه‌ری هه‌ڵبه‌سترابوو نه‌پێكراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دراسه‌تێكی وردیان كرد ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر چی له هه‌ندێ بواردا چونه پێشه‌وه‌یه‌ك هه‌یه، به‌ڵام زۆر خاوه ته‌نانه‌ت به‌روارد به قۆناغه‌كه مه‌ترسی پاشه‌كشێشی لێده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌و دیاردانه:
1- دابه‌زینی ئاستی مامۆستایان، له ئێستادا به‌پێی دوا ئاماری یونسكۆ جیهان پێویستی به (5.500.000)پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار مامۆستای ئاست به‌رز هه‌یه.
2- ته‌نها له كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا (69) ملیۆن كچ له خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی بێبه‌شن، چاره‌سه‌ره‌كانیش زۆر به‌خاوی به‌ڕێوه ده‌برێن، خوێندنه‌وه‌كانیش وای ده‌رده‌خه‌ن تا (2086) چاره‌سه‌ر نابێت.
3- (59) ملیۆن منداڵ له جیهان شانسی خوێندنیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
4- حكومه‌ته‌كان به‌شێكی كه‌م له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن كه له 4% بودجه‌ی حكومه‌ته‌كان تێپه‌ڕ ناكات، له كاتێكدا خودی پرۆسه‌كه به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك ده‌رد و كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌گه‌ر بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری نه‌بێت كێشه‌كان به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مێننه‌وه بگره به‌سه‌ریه‌كیشه‌وه كه‌ڵه‌كه ده‌بن.
دیاره به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی جیهان و گرنگی په‌روه‌رده‌و داواكاری به‌هاناوه‌چونی له‌لایه‌ن رێكخراو‌و سه‌ندیكاكانی مامۆستایان و رێكخراوه جیهانیه‌كان، له‌ساڵی (2014) رێككه‌وتنی مه‌سقه‌تیش له‌نێوان وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان و ناوچه‌كه مۆركرا، بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كانیش به شێوه‌یه‌ك داڕێژرا تاوه‌كو ئه‌و گرفتانه‌ی له پێشه‌وه ئاماژه‌ی پێدرا چاره‌سه‌ر بن، له (2015) هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌ره‌نجامه‌كان كرا، جارێكی‌تر ئه‌و راستیه هاته‌وه پێش كه چاره‌سه‌ره‌كه به‌قه‌د خواسته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و هه‌ڵكشانه زانستیه‌كان نیه و لایه‌نی كه‌می بنه‌ماكان جێبه‌جێ نه‌كراون ، دیاره پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆیه ده‌بێ هه‌موو تواناكان به‌و ئاراسته‌یه چڕ بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش هاتۆته سه‌ر خه‌ت له رێگای یونسكۆ و رێخكراوه‌كانیتر هه‌نگاوی جددی ده‌ست پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پۆست (2015) تاوه‌كو (2030) دابڕێژرێته‌وه، بۆ ئه‌و بابه‌ته له مانگی كانونی دووه‌می (2015) كۆبوونه‌وه‌ی ( شه‌رم الشێخ) ئه‌نجامدرا چه‌ندین ۆركشۆپیش به‌ڕێوه‌براوه، له مانگی مایس ئه‌مساڵیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به ناوی ( منتدی التربوی) له شاری لینشۆنی كۆریای باشور به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه 1500 به‌رپرس و په‌روه‌رده‌كار و نوێنه‌رانی یه‌كێتی مامۆستایانی جیهانی (EI) ئاماده‌ی ده‌بن، سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه، ئاماده‌كاریه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی مانگی ئه‌یلول داهاتو كه به‌رنامه‌ی (15) ساڵی پۆست(2015) بۆ ته‌كاندان به په‌روه‌رده فۆرمه‌له و ئیقرار ده‌كرێت، مه‌به‌ستم له‌م خورد كردنه‌وه و تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نیه له‌م گرفتانه، ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاكان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕو بۆڕبۆڕن له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن بكه‌ن تاوه‌كو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌وێته سه‌ر راسته‌ڕێ، ئه‌گه‌ر نا هه‌رگیز ناگه‌ینه ئامانجه باڵاكان كه ده‌سپێكه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست خۆی ده‌نوێنێت.
ن: عه‌بدولواحید محه‌مه‌د حاجی
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24