riklam

رووداوه‌كانی 12 سه‌عاتی رابردووی شاری موسڵ

عیراق 10:23 AM - 2015-04-18
چه‌ندین دروشم دژی داعش له‌سه‌ر دیواری ماڵان نوسراوه‌

چه‌ندین دروشم دژی داعش له‌سه‌ر دیواری ماڵان نوسراوه‌

له‌ 12 سه‌عاتی رابردوودا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ناو شاری موسڵ چه‌ندین مۆڵگه‌ی تیرۆرستانیان بۆردومان كردوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی شه‌ش ژن له‌گه‌ڕه‌كه‌ جیاجیاكانی موسڵ دۆزرایه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ-ی یه‌كێتیی نیشتكمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 12 سه‌عاتی رابردوودا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ندینجار بۆردومانی مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعشیان له‌ناو سه‌نته‌ری شاری موسڵ كردووه‌.

وتیشی: به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی شه‌ش ژن له‌ گه‌ڕه‌كه‌ جیاجیاكانی شاری موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان ئاسه‌واری گوللـه‌یان پێوه‌ دیاره‌و ته‌مه‌نی سه‌رجه‌م ژنه‌كانیش له‌ خوار 25 ساڵانه‌وه‌ن.

غه‌یاس سورچی راشیگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتێك هاووڵاتیانی موسڵ له‌ماڵه‌كانیان دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بینن كه‌ چه‌ندین دروشم دژی داعش له‌سه‌ر دیواری ماڵان نوسراوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا چه‌ندین گروپ هه‌ن كه‌ له‌ناو شاری موسڵ له‌دژی تیرۆرستانی داعش كارو چالاكی ده‌كه‌ن و له‌دژی تیرۆرستان ده‌جه‌نگن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket