ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا
جیهان 09:12 AM - 2015-04-18ئه‌مڕۆ له مێژوودا
18 ئه‌بریل
رووداوه‌كان:
1590: له‌دایكبوونی (ئه‌حمه‌د خانی) یه‌كه‌م كوڕی (محه‌مه‌د خانی) سێیه‌م.
1855: حاكمی میسر محه‌مه‌د سه‌عید پاشا بڕیاریدا ئه‌نجومه‌نێكی بازرگانی تێكه‌ڵ له‌میسریه‌كان و له بیانیه‌كان دروست بكات و له‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه یاسای بیانی دزه‌ی كرد تا جێگه‌ی یاساكانی مامه‌ڵه بگرێته‌وه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا.
1872: كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی یه‌كه‌مین كه‌نیسه‌ی مه‌سیحی كه یابانیه‌كان بنیاتیاننا له(یوكوهاما).
1906: روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره له (سانفرانسیسكۆ) كه زیاتر له(300000)كه‌س گیانیله‌ده‌ستدا و وێرانكردنی (30000)خانوو و باڵه‌خانه و پڕۆژه و كێڵگه كشتوكاڵیه‌كان.
1906: زه‌مینله‌رزه به هێزی 8,25 به پێوه‌ری رێخته‌ر له سانفرانسیسكۆ كه بووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و كاولكاری و وه‌فاتی نزیكه‌ی 3000 كه‌س.
1915: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسی (رولان گاروس) و به دیل گیرا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه و ئه‌وه‌ش له‌میانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا.
1919: دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان به‌پێی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك كه هاوپه‌یمانانی سه‌ركه‌وتوو مۆریانكرد له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا.
1919: نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا (برینگه‌ر)و نوێنه‌ری به‌ریتانیا (والته‌ر لونگ) رێكه‌وتنی دابه‌شكردنی كوردستانیان مۆركرد كه له (25%)به‌شه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا بدرێته فه‌ڕه‌نسا.
1941: به‌ریتانیا هێزه‌كانی زیادكرد له رووی سه‌رباز و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕشی بارزان.
1942: هێزه ئه‌مریكیه‌كان بۆردومانی (تۆكیۆ) و (ناگویا) و شاره یابانیه‌كانی تریان كرد، له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
1943: كوژرانی ئه‌دمیرال ئیسوروكو یاماموتو كاتێك فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكی فڕۆكه‌كه‌یان خسته خواره‌وه له‌سه‌ر دوورگه‌ی (بو گانفیل).
1946: رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهات له بری كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان.
1954: یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ده‌وڵه‌تانی بێلایه‌ن له باندۆنگ به‌سترا.
1955: به‌ستنی كۆنگره‌ی باندونگ له‌ئه‌ندونیسیا به ئاماده‌بوونی وه‌فدی 29 وڵاتی ئه‌فریقی و ئاسیایی و كۆنگره‌كه ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو، وه خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی بۆ دروستبوونی (بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نی) بوو.
1960: سه‌ربه‌خۆیی ته‌نجه و دانه‌پاڵی به مه‌غریبه‌وه.
1978: فڕۆكه‌ی (فیكرز فیسكاونت) بوو به یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه كاربكات به بزوێنه‌ری تۆڕبینی زیاتر له 25 ساڵ.
1980: دامه‌زراندنی كۆماری زیمبابۆی، رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته.
1983: ته‌قینه‌وه‌ی باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌یروت و تیاچوونی هه‌موو كارمه‌نده‌كانی كه ژماره‌یان 63 كه‌س بوون.
1993: فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكی هێرشیانكرده سه‌ر راداری عێراقی.
1994: ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی لوبنانی (سه‌میر جه‌عجه‌ع)یان ده‌ستگیركرد.
1996: بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له (قانا) له لوبنان كه بووه هۆی كوژرانی 102 كه‌سی مه‌ده‌نی لوبنانی كه په‌نایان بردبوو بۆ ئه‌و باره‌گایه به‌هۆی راكردن له‌بۆردومانی ئیسرائیلی له‌و كرده‌یه‌دا كه كردبووی بۆ سه‌ر لوبنان له‌ژێر ناوی (هێشوه‌كانی توڕه‌یی).
2005: وه‌فاتی په‌رله‌مانتاری لوبنانی (باسل فلێحان) به‌هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كانیه‌وه كه توشی هاتبوو له‌رووداوی تیرۆری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوو ره‌فیق حه‌ریری له 14ی فبرایه‌ر.
2007: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌غدا (252) هاووڵاتی ده‌بنه قوربانی.
2010: به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ڕۆشنبیری، به‌ردی بناغه‌ی شاری ڕۆشنبیران له‌سلێمانی دانرا كه 324 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌خۆ ده‌گرێت.
2010: له هۆڵی میدیا پێنجه‌مین ساڵیادی گروپی بێسارانی به‌ڕێوه‌چوو.
2014: بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی جه‌زائیری عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه بۆ ویلایه‌تی چواره‌م، دوای ئه‌وه‌ی 81,53%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا له 17ی ئه‌بریل.
له‌دایكبوون:
1580: تۆماس میدلتۆن، شانۆنوس و شاعیری ئینگلیزی.
1590: سوڵتان ئه‌حمه‌دی یه‌كه‌م، سوڵتانی عوسمانی.
1925: عه‌بدولوه‌دود شه‌له‌بی، زانای ئاینی میسری.
1947: جیمس وودز، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1948: حه‌یات فه‌هد، ژنه ئه‌كته‌ری كوێتی.
1960: كریستۆفه‌ر ستیفنز، دیبلۆماتی ئه‌مریكی.
1963: كونان ئوبراین، راگه‌یاندكاری ئه‌مریكی.
1967: ماریا بیلو، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1969: سایاكو كورودا، ژنه ئه‌میره‌ی یابانی.
1970: سعدالدین الحریری، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی لوبنان.
1978: جه‌راح عه‌بدولله‌تیف، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1979: ماسی‌و ئه‌بسون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1984: ئه‌مریكا فیرارا، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1985: ئه‌حمه‌د خه‌میس، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1985: لوكاس فابیانسكی، یاریزانی تۆپی پێی پۆله‌ندی.
1987: دانی گوسری، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1994: مویسیس ئه‌ریاس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
وه‌فات:
796: هیشام عه‌بدولره‌حمان، یه‌كێك له‌خه‌لیفه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی له‌ئه‌نده‌لوس.
1873: یوستوس فون لیبیگ، زانای كیمیای ئه‌ڵمانی.
1945: جون ئه‌مبروز فلمنگ، زانای فیزیا و ئه‌ندازیاری ئینگلیزی.
1955: ئه‌لبرت ئینشتاین، زانای فیزیای تیۆری ئه‌مریكی/سویسری و به نه‌ژاد ئه‌ڵمانی، له‌شاری (برنسڤۆن) له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1921ز.
1986: هێمن، شاعیر و رووناكبیری به‌ناوبانگی كورد.
1988: ئه‌نتونین بوچ، یاریزانی تۆپی پێی چیكۆسلۆفاكی.
1994: عه‌زیزه حیلمی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
2003: ئیدجار كود، زانای به‌ریتانی له زانستی كۆمپیوته‌ر.
2005: باسل فلێحان، سیاسه‌تمه‌دار و ئابوریناسی لوبنانی..
2007: ئه‌ندری كفاشناك، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
2009: حه‌سه‌ن عرێبی، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری لیبی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له زیمبابۆی
رۆژی سوپا له‌ئێران
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27