riklam

پشكنینی DNA بۆ لاشه‌ی عزه‌ت دوری ده‌كرێت

عیراق 12:33 AM - 2015-04-18
.

.

هێزێكی تایبه‌تی سوپای عیراق لاشه‌كه‌ی عزه‌ت دوری تیرۆرستیان به‌ره‌و یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غداد بردوه‌و وابڕیاره‌ پشكنینی DNA ی بۆ بكرێت و سبه‌ینێ 18-4-2015 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كوژرانی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئاشكرا بكرێت. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لاشه‌كه‌ی عزه‌ت دووری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی شاری به‌غداد كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی DNA ی بۆ بكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشكرده‌وه‌: كوژرانی عزه‌ت دوری و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تر به‌ پێی زانیاری هه‌واڵگری بووه‌و زیاتر له‌ 17 رۆژه‌ به‌وردی چاودێری ده‌كرێن و پێشتر له‌ ناو شاری تكریت بووه‌و پێش كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵاتوه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی نزیك زنجیره‌ چیای حه‌مرین، له‌نێوان پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و پارێزگای دیاله‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌كاتی كوژرانی عزه‌ت دوریدا ده‌ست به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یدا گیراوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 1200 ژماره‌ ته‌له‌فۆنی تێدابووه‌و به‌شێك له‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ كه‌سانی ناسراو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و كه‌سانی دیاری حزبه‌ سیاسیه‌كانن.

 

PUKmediua سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket