riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی: تیرۆرستان ناتوانن ئاسایشی هه‌رێم بشێوێنن

ی.ن.ک‌‌ 11:42 PM - 2015-04-17
سه‌ركه‌وتن بو ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان

سه‌ركه‌وتن بو ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌خه‌ونی گڵاوی دوژمنانمان نه‌زۆكه‌و تیرورستان ناتوانن ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بشێوینن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌..

جه‌ماوه‌ری خۆراگری كوردستان وه‌ك ده‌زانین ئه‌مڕۆ ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان گه‌یشته‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌ناو ژیانی ئارام و پاریزراوی هاونیشتمانیانمان به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵیان وه‌رگرت وله‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرورستیدا چه‌ند قوربانیه‌كی لێكه‌وته‌وه‌ ئێمه‌ ویرای ئیدانه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌. رایده‌گه‌یه‌نین كه‌خه‌ونی گڵاوی دوژمنانمان نه‌زۆكه‌و تیرورستان ناتوانن ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بشێوینن و پێویسته‌ هه‌موان به‌یه‌كریزی و دلسۆزیه‌وه‌ پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانمان بین و ووردبین و دووربینانه‌ مامه‌ ڵه‌ له‌گه‌ل پرسه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان بكه‌ین و رێگه‌به‌دروست بوونی هیچ درزێك نه‌ده‌ین له‌یه‌كریزی نیشتیمانیماندا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ له‌وره‌ی به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌مناكاته‌وه‌ و لێره‌شه‌وه‌ سڵاو بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان ده‌نێرین و درود بۆگیانی شه‌هیدانی ئه‌مرۆی شاری هه‌ولیرو سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان و هیوای چاك بونه‌وه‌ بۆ برینداره‌ كانمان ده‌خوازین روره‌شی بۆ تیرورستان.

سه‌ركه‌وتن بو ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان.

فراكسێۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
17-4-2015

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket