riklam

به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئێراندا ده‌نگی دایه‌وه‌

جینۆساید‌‌ 05:19 PM - 2015-04-17
  له‌درێژه‌شدا ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ زمانی فارسی هاتبوو

له‌درێژه‌شدا ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ زمانی فارسی هاتبوو

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ٢٧-ه‌مین ساڵیادی ئه‌نفال رۆژی 14-4 به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ دوای وه‌رگێڕانی بۆسه‌ر زمانی فارسی له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك له‌ تاران له‌راگه‌یاندنه‌كانی ئێراندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و له‌ زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ نێردراوی نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێرانیی و رۆژنامه‌كان سه‌ره‌تا باسێكی مێژوویه‌كی له‌سه‌ر تاوانه‌ به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال بۆ زیاتر ناساندنی ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ به‌ئێرانییه‌كان هاتبوو و له‌درێژه‌شدا ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ زمانی فارسی.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێرانی و رۆژنامه‌كانی به‌ تایبه‌ت ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا وه‌كو ئاژانسی ره‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاژانسی ئانا وه‌كو ئاژانسی هه‌واڵی زانكۆی ئازادی ئێران، ئاژانسی مێهر، ئاژانسی ته‌سنیم، ئاژانسی ئارت‌ئۆنلاین وه‌كو ئاژانسی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانیی، ئاژانسی موسه‌له‌س، رۆژنامه‌ی شه‌رق و چه‌ندین ئاژانس و ماڵپه‌ڕی دیكه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌.


PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket