وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وه‌ڵامی سۆران عومه‌ر ده‌داته‌وه
جینۆساید 06:16 PM - 2015-04-16روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لێدوانی سۆران عومه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت لێدوانه‌كه‌ی دووره له‌ڕاستییه‌وه.
هه‌ر له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و هاووڵاتیان دڵنیاده‌كاته‌وه كه ئه‌و وتانه‌ی سۆران عومه‌ر بنه‌مایان نییه.
ده‌قه‌كه‌ی:
رۆژی 15-4-2015 سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، باسی له سوتانی 500 رووفاتی ئه‌نفالكراوان كرد له پزیشكی دادوه‌ری نه‌جه‌فی پیرۆز، كه به‌قسه‌ی ئه‌و بههوێ میملانێی حزبایه‌تی ئه‌و رووفاتانه له‌و شوێنه سوتاون.
وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نین، كه هیج رووفاتێكی ئه‌نفالكراوان نه‌سووتاوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م راستیانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای هاوكارانمانهوه له سنوری دیوانه، به هاوكاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له مه‌هاری رووفاتی پیرۆزی 730 قوربانی ئه‌نفال دۆزرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی یه‌كه‌مدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و تیمی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به هاوكاری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق و به ئاماده‌بوونی تیمێكی رێكخراوی ICMP ده‌ستكرا به هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه. دوای ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان ته‌واوبوو به‌پێی ئه‌وه‌ی پزیشكی دادوه‌ری نه‌جه‌ف نزیكترین یه‌كه‌ی پزیشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بوو، ئه‌و رووفاتانه گۆزرانه‌وه‌ی هۆڵێكی پزیشكی دادوه‌ری نه‌جه‌ف كه به‌سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق هاوكاری باشمان بوون ئه‌و رووفاتانه كۆكرانه‌وه. دواتر ته‌نسیق له‌گه‌ڵ پزیشكی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ ئه‌وه‌ی رووفاته‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری هه‌رێم له‌سه‌ر زاری به‌ڕێز د.یاسین حمه‌كریم سه‌رۆكی پزیشكی دادوه‌ری، پێیانڕاگه‌یاندین كه ئه‌وان ئیستعابی ئه‌و ژماره‌یان پێناكرێت، بۆیه په‌یوه‌ندیكرا به په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا كه لێره‌دا پێویسته سوپاسی هه‌ریه‌ك له د.مه‌جید حه‌مه‌د امین جه‌میل كه ئه‌وكات وه‌زیری ته‌ندروستی بوو له‌گه‌ڵ دكتور (منجد) به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا بكه‌ین كه زۆر هاوكاری وه‌زاره‌تیان كرد، ئه‌وه دوای هه‌وڵی زۆری وه‌زاره‌ت 200 رووفاتی هێنرانهوهی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێرو 530 رووفاتیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا كران تاكو سامپڵی ئێسكیان لێوه‌ربگیرێت.
دوای ئه‌وه‌ی سامپڵی ئیسك له سه‌رجه‌م رووفاته‌كان وه‌رگیراو رێكاره زانستیه‌كانیان بۆ كرا، هێنرانه‌وه شاری سلێمانی تاكو ئاماده‌كاری مه‌راسیمیان بۆ بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای مه‌حزه‌ری راده‌ستكردنه‌وه‌ی كراوه كه هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی و پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه. (وێنه‌یه‌كی مه‌راسیمه‌كه له‌گه‌ل ئه‌م روونكردنه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه).
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه، ئه‌وكاته‌ی رووفاته‌كان له پزیشكی دادوه‌ری نه‌جه‌ف بوون، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاگاداركراینه‌وه كه رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و هۆڵه‌دا روویداوه كه رووفاته‌كانی لێیه، به‌ڵام زیانی به رووفاته‌كان نه‌گه‌یاندووه (ئێمه كاتی خۆشی ئه‌م بابه‌ته‌مان روونكرده‌وه)، هه‌ر دوای ئاگاداركردنهوهكهمان وه‌فدێكی وه‌زاره‌ت به سه‌رپه‌رشتی په‌ری نوری عه‌زیز وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ردانی نهجهمان كرد بۆ دڵنیابوون له نه‌سوتانی رووفاته‌كان، كاتی سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كرد یه‌كێك له سپلیتهكانی هوڵه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه سوتابوو، چه‌ند به‌دی باكیك (ئه‌و نایلۆنانه‌ی كه رووفاتی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت) سوتابوو، به‌ڵام زیان به‌ر رووفاته‌كان نه‌كه‌وتبوو، به‌وێنه دیمه‌نی شوێنه‌كه لامان هه‌یه، ئینجا به‌هاوكاری پزیشكی دادوه‌ری نه‌جه‌ف كۆدی تازه بۆ به‌دی باكهكان دانرایه‌وه‌و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی و به فه‌رمانی راسته‌وخۆی مه‌جید حه‌مه ئه‌مین (وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق) سه‌رجه‌م رووفاته‌كان گوازرانه‌وه‌ی پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی كه له‌پێشدا باسمانكرد.
پێش ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی به‌ڕێكردن و ناشتنیان بۆ بكرێت لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له پزیشكی دادوه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدانی و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی پێكهات كه كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی تێدا ئه‌ندام بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌په‌رشتی كفن و دفنی روفاته‌كان بكرێت له‌سه‌ر رێكاری ئیسلامی ئه‌م پرۆسه‌یه شاراوه نه‌بوو به به‌رچاوی چه‌ندان پزیشك و كارمه‌ند له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا. ئینجا رووفاته‌كان گوازرانه‌وه یه‌كه‌كانی 70 و له گۆڕه‌پانی ئه‌و یه‌كه‌یه به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی مه‌راسیمێكی پڕ‌شكۆ بۆ به‌ڕێكردنیان سازكرا، به‌ڕێخران بۆ گۆڕستانی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ و له مه‌راسیمێكی شایشته به‌خاكسپێردران كه ژماره‌یان به‌گوێره‌ی كۆدی تایبه‌ت له‌سه‌ر كێلی گۆره‌كان 730 رووفاتن.
بۆیه وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ رووفاتێكی ئازیزانی ئه‌نفال نهسووتاوهو ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ش هه‌م دووره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه له بابه‌تێكی واشدا ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌رگری كار له شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانمان ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت ئه‌وه ئێمه یه‌كه‌م كه‌سین كه رێوشێنی تایبه‌ت دهگرینهبهرو لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ین.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
وته‌بیژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
16/4/2015
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19