riklam

یادی 28 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی دوڵی خۆشناوه‌تی به‌ڕێوه‌چوو

جینۆساید‌‌ 06:03 PM - 2015-04-16
150 خانووی نیشته‌جێكردن به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی جینۆساید له‌ سنوری خۆشناوه‌تی دابه‌ش كرا.

150 خانووی نیشته‌جێكردن به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی جینۆساید له‌ سنوری خۆشناوه‌تی دابه‌ش كرا.

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال و قائیمقامی شه‌قلاوه‌و یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی ئه‌و سنووره‌و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوی حزبی و حكومی و كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌مڕۆ 16/4/2015 له‌ گۆڕستانی شه‌هیدان له‌ناحیه‌ی بالیسان مه‌راسیمی دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ناوی مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داوای لێبوردنی له‌ ئاماده‌بوان كرد بۆ ئاماده‌نه‌بوونی و رایگه‌یاند: جیا له‌ ساڵانی رابردوو ئه‌مساڵ یادی كیمیابارانی دۆڵی خۆشناوه‌تی به‌ شێوازێكی تر ده‌كه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان پێیوایه‌ كه‌ ده‌بێت یاده‌كان چڕبكرێته‌وه‌ له‌ 3 یادی چڕو پڕی نیشتمانی بۆ ئه‌مه‌ له‌ رێگای لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پرۆژه‌كان ئاماده‌ده‌كه‌ن و دوای را وه‌رگرتنی كه‌سانی شاره‌زا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ن، تیایدا پێشنیاری ئه‌وه‌ كراووه‌ كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان ساڵانه‌ی 3 یاد بكرێته‌وه‌ یه‌كه‌میان بۆ یادی كیمیاباران و ئه‌وه‌ی تریان بۆ ئه‌نفال و سێیه‌میش بۆ یادی شه‌هیدی زانكۆ، سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ش كه‌ یه‌كه‌ ئیداریه‌كان بیانه‌وێت یادی مه‌رگه‌ساتی سنوره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هاوكارو پشتوانیان ده‌بێت.

دواتر وتاری كه‌سوكاری شه‌هیدان پێشكه‌شكرا كه‌ تیایدا سوپاسی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرا  گرنگیدانی به‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئه‌و سنوره‌.

پاشان تاجه‌ گوڵینه‌ی وه‌فاداری له‌سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدان دانرا، سه‌ره‌تا تاجه‌ گوڵینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دانرا دواتر تاجه‌ گوڵینه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی سنوره‌كه‌و مه‌ڵبه‌ندی 6 سۆرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمیته‌ی بالیسان دانرا
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی كوردستان كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی كیمیابارانكردنی سنوره‌كه‌ به‌ ژماره‌ی شه‌هیدانی كیمیاباران نه‌مامی له‌  بالیسان ناشت.

جێی باسه‌ دوێنێ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پارێزگاری هه‌ولێر 150 خانووی نیشته‌جێكردن به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی جینۆساید له‌ سنوری خۆشناوه‌تی دابه‌ش كرا.

PUKmedia

138151642015_1-(2).jpg

528151642015_1-(3).jpg

149151642015_1-(4).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket