riklam

فێستیڤاڵی به‌كارهێنه‌رانی یوتیوب به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تەکنەلۆجیا 01:49 PM - 2015-04-16
فێستیڤاڵی به‌كارهێنه‌رانی یوتیوب به‌ڕێوه‌ده‌چێت

فێستیڤاڵی به‌كارهێنه‌رانی یوتیوب به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تا دێت كاریگه‌رییه‌كانی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر گه‌نجان زیاتر ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه‌ یوتیوب ره‌خساندونی بۆ هاوكاریكردنی هونه‌رمه‌ندانی گه‌نج، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نجانی ئه‌رژه‌نتین هه‌وڵه‌كانیان بۆ بوون به‌ هونه‌رمه‌ند زیاتر بووه‌.


به‌شێكی زۆری گه‌نجانی خوار ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌و وڵاته‌دا سه‌رقاڵن به‌ كاری هونه‌رییه‌وه‌ به‌تایبه‌تی گۆرانی ‌و نمایشی بیانی ‌و سه‌ماكردن، به‌شێكی زۆر به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ یوتیوبدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.


له‌ ئێستادا به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به‌م كاره‌ هه‌زاره‌ها گه‌نجی ئه‌و وڵاته‌ فێستیڤاڵێكیان به‌ناوی " به‌كارهێنه‌ره‌كانی یوتیوبه‌وه‌" كردۆته‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خولیای ئه‌و كاره‌یان هه‌یه‌، له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ نمایشه‌ نوێیه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket