riklam

له‌ئایفۆنه‌كه‌ته‌وه‌ به‌ 2 ده‌قیقه‌ پشكنینی شێرپه‌نجه‌و ئیبۆلا ده‌كه‌یت

تەکنەلۆجیا 07:33 PM - 2015-04-15
له‌ئایفۆنه‌كه‌ته‌وه‌ به‌ 2 ده‌قیقه‌ پشكنینی شێرپه‌نجه‌و ئیبۆلا ده‌كه‌یت

له‌ئایفۆنه‌كه‌ته‌وه‌ به‌ 2 ده‌قیقه‌ پشكنینی شێرپه‌نجه‌و ئیبۆلا ده‌كه‌یت

توێژه‌رانی ئه‌مریكا ئامێرێكی كه‌م وێنه‌یان داهێناوه‌ كه‌ له‌ توانایدایه‌ له‌ماوه‌ی ته‌نیا دوو ده‌قیقه‌دا، پشكنین بۆ ئه‌گه‌ری بوونی نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه‌و ئیبۆلاو ئایدز بكات، ته‌نیا له‌رێی تواناو دیقه‌ی كامێرای مۆبایله‌كه‌وه‌.

ئه‌و شێوازه‌ له‌شێوه‌ی ئامێرێكدایه‌ كه‌ده‌كرێت به‌مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانه‌وه‌ به‌نمونه‌ش ئایفۆن، تا به‌كارهێنه‌رانی ئاسایی بتوانن له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌و پشكنینه‌ بكه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای توانای كامێراكه‌و (مایكرۆبیده‌كان) كه‌ئه‌وانیش گه‌ردیله‌ی پۆلیمه‌رن، كه‌رێكخراون و به‌خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه‌وه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ توێژه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ماساشۆستس و زانكۆی هارڤارد رایانگه‌یاند، ئه‌م گه‌ردیله‌ وردانه‌ كاتێ له‌شانه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه‌ یان دڵۆپێك خوێنیان پێ ده‌درێت، به‌خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه‌وه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌و رووناكییه‌كه‌ ده‌گۆڕێت، له‌رێی دیارده‌یه‌كه‌وه‌ كه‌به‌لایه‌نگری شه‌پۆله‌ رووناكییه‌كان ناسراوه‌، ئه‌و زانیارییه‌ له‌رێی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌وه‌ ده‌نێرێته‌ تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیاریكراو و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌و ده‌ریده‌خات ئایا نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌و كه‌سه‌دا هه‌یه‌ یان نا.

PUKmedia
Kurdsat Magazine

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket