riklam

میروه‌یس: خانه‌قین به‌ناوچه‌ی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران ناسراوه‌

جینۆساید‌‌ 06:59 PM - 2015-04-15
ئه‌نفال زامێكه‌ قه‌د ساڕێژ نابێت

ئه‌نفال زامێكه‌ قه‌د ساڕێژ نابێت

ئه‌مڕۆ 15-4-2015 شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندو هه‌ریه‌ك له‌ زاهید تاهیرو هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌، پێشانگای ساڵانه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی خانه‌قینیان به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مساڵ له‌ژێر ناوی (ئه‌نفال زامێكه‌ قه‌د ساڕێژ نابێت) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و پێشانگایه‌دا، شێركۆ میروه‌یس وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له‌ راگرو مامۆستایانی په‌یمانگا، هیوای خواست كه‌ به‌وپه‌ڕی هیممه‌ت و تواناوه‌ خزمه‌ت به‌بواری هونه‌ری و كلتوری شاری خانه‌قین بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ ناوچه‌ی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران ناسراوه‌و خاوه‌ن چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی جیهانییه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌توانای یه‌كێتیی و مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین بێت درێخی ناكه‌ن.

PUKmedia هه‌یمه‌ن ئاغا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket