riklam

رۆڵی ژنان له‌به‌رگریكردن له‌ خاكی نیشتمان به‌رز ده‌نرخێنرێت

ژنان‌ 08:05 PM - 2015-04-13
 پێگه‌ی ژنانی له‌به‌رگریكردن له‌ كوردستان به‌ گرنگ وه‌سفكرد

پێگه‌ی ژنانی له‌به‌رگریكردن له‌ كوردستان به‌ گرنگ وه‌سفكرد

پارێزگاری كه‌ركوك چاویكه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ جه‌نگاوه‌ری ئافره‌ت له‌ ریزی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان.
 
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 13-4-2015، چاویكه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ جه‌نگاوه‌ری ئافره‌ت له‌ ریزی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان.
پارێزگاری كه‌ركوك ستایشی روڵ ‌وپێگه‌ی ژنانی كوردستانی كرد كه‌ شانبه‌شانی براو هاوسه‌رو خێزانه‌كانیان پشتگیری‌و پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بوون له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعشدا.

له‌ درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌داپارێزگاری كه‌ركوك باسی له‌ رۆڵ‌و گرنگی ئافره‌تانی خوبه‌خش كرد له‌ریزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌له‌ولاو دوزو سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ كه‌ركوك.

پارێزگاری كه‌ركوك ستایشی قوربانی شه‌هید (ره‌نگین)ی كرد كه‌ وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی ئافره‌ت هه‌میشه‌ ئامه‌ده‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ بوه‌، جه‌ختی كرده‌وه‌ شه‌هیدبونیان نمونه‌ی پاڵه‌وانی رزگارین، خوێنی پاكیان پاڵنه‌رێكه‌ بو بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌گجاری سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك‌و جێگه‌ی شانازی‌و سه‌ركه‌وتن‌و یه‌گریزی كه‌ركوكیه‌كانن.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا ئاماده‌بوان ستایشی پارێزگاری كه‌ركوكیان كرد له‌ رۆڵی به‌رچاوی بۆ هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریكان‌و پاراستنی شاری كه‌ركوك .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket