ئەنفال ئەو برینەی هەرگیز ساڕ‌ێژ نابێت
جینۆساید 07:49 PM - 2015-04-13یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌نفال له 18-2-1988 ده‌ستیپێكرد
مێژووی ده‌ستپێكی ئه‌نفال
یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفال، له‌ناوچه‌ی دۆڵی جافه‌تی، له‌ڕێكه‌وتی 18-2-1988 ده‌ستیپێكردووه‌و تا 6-9-1988ی خایاندووه، كه ئه‌نجام ده‌ره‌كه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكیه، كه‌له‌ساڵی 1963 به‌كوده‌تایه‌ك، هاتنه سه‌ر حوكم و به‌زه‌بری هێز، تا 9-4-2003 مانه‌وه‌و به‌ئاگروئاسن ڕووبه‌ڕوی نه‌یارانی ده‌بۆوه، كه پێشتریش ساڵی 1983 له‌ئۆردوگای زۆره‌ملێی قوشته‌په، له‌پارێزگای هه‌ولێر (8000) بارزانی بێسه‌روشوێن كردن و دوایی، به‌كۆمه‌ڵ خنكێنران و له‌ناوبران، ئه‌مه‌ش ئه‌و مێژووه‌یه، كه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕوویداوه‌و دواجار تاوانه‌كه‌ش، له‌ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی وه‌ك جینۆساید ناسێنراو، وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌نێوچه‌وانی به‌عسه‌وه تۆماركراوه.
دیاره پێشتریش حزبی به‌عس له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق و به‌پێی ئه‌و ئاماره زانراوانه‌ی هه‌ن (5000) كوردی فه‌یلی به‌هه‌مان شێوه ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌ركردن ولێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنانه بون و بۆ دره‌وه‌ی عیراق ده‌ركران
پێناسه‌ی ئه‌نفال
ئه‌نفال زیندووترین برینی كورده،چونكه هه‌ر به‌به‌رچاوی لاموبالات و گوێ پێنه‌دانی دنیاوه، به‌به‌رچاوی وه‌حشیانه‌و دڕنده‌یی دوژمنه‌وه، به‌به‌رچاوی بێ به‌رنامه‌یی خۆمانه‌وه هه‌زاران كورد له‌ژن و مناڵ و پیاو پیروگه‌نج له‌ناوبران .
چه‌مكی ئه‌نفال
ئه‌نفال زاراوه‌یه‌كی قورئانیه‌و بنه‌ڕه‌تێكی عه‌ره‌بی هه‌یه، ئه‌نفال كۆی(نفل)به‌واتای (غنائم)دێت، كه‌واته(نفل)به‌واتای زیاده ده‌ستكه‌وت دێت،لێره‌دا (ئه‌گه‌ر به‌واتای غه‌نیمه بیخوێنینه‌وه، ئه‌وا مه‌به‌ست لێی ده‌ستكه‌وته، وه ئه‌گه‌ر به‌واتای ئه‌نفال بیخوێنینه‌وه، به‌مانای ماڵی( زیاده) هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌واته ئه‌نفال، به‌وماڵ وسامان وئاژه‌ڵ و زه‌خیرانه ده‌وترێت كه جه‌نگاوه‌رانی مسوڵمان له‌شه‌ڕدا له‌بێ باوه‌ڕان به‌ده‌ستی ده‌هێنن.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال
پرۆسه‌ی سه‌ربازی و سیاسیه، به‌لانی كه‌مه‌وه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م دا بۆله‌ناوبردن و سه‌ركوت كردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی كورد‌و سڕینه‌وه‌ی هه‌مووشوێنه‌وارێكی چه‌كداری و پشتگیری جه‌ماوه‌ری و شوێنه‌واری كه‌له‌پوری و كه‌لتوری ئه‌تنۆگرافی و دیمۆگرافی گه‌لی كورد،كه‌له‌دوا شه‌ش مانگی جه‌نگی گه‌رمی نێوان عێراق و ئێران ئه‌نجام درا.
قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی شاڵاوی ئه‌نفال
جێ به‌جێكردنی شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفال له‌لایه‌ن ڕژێمی ڕووخاوی به‌عسه‌وه، كه وه‌ك وتمان له ڕێكه‌وتی 18-2-1988 ده‌ستیپێكردوه، به (8) قۆناغ و له (6)ناوچه‌ی جیاجیای جیۆگرافیای كوردستانی عێراق یان باشوری كوردستان ، جێ به‌جێكراون و به‌م شێوه‌یه‌یه...
قۆناغی یه‌كه‌م، بۆسه‌ر ناوچه‌ی دۆڵی جافه‌تی، قۆناغی دووه‌م بۆسه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ ،قۆناغی سێیه‌م بۆسه‌ر ناوچه‌ی گه‌رمیان ،قۆناغی چواره‌م بۆسه‌ر ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه‌و زێی بچوك ، قۆناغی پێنج و شه‌ش وحه‌وت بۆسه‌ر ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه‌و ڕه‌واندوز ،قۆناغی هه‌شته‌م و كۆتایی بۆسه‌ر ناوچه‌ی بادینان.
شاڵاوه‌كه وه‌ك سه‌رچاوه تۆماركراوه‌كان باسی ده‌كه‌ن بودجه‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی و ماددی و تانك‌و زرێپۆش و هه‌واڵگری بۆخه‌رج كراوه،ته‌نانه‌ت به‌كرێگیراو (جاشیش)ده‌وری هه‌بوو بۆسه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌و جێبه‌جیكردنی پیلانه‌شوكه‌مه‌كه‌ی به‌عس .
كێ پرۆسه‌ی ئه‌نفالی جێ به‌جێكرد
حزبی به‌عسی ئیشتراكی له‌عیراق،كه سه‌دام حوسین التكریتی سكرتێری بوو،كه هه‌ر خۆشی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرو سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كان و موهیب ڕوكن بوو به‌هاوكاری دار‌و ده‌سته‌كه‌ی له‌عێراق و باوه گه‌وره‌یان میشیل عه‌فله‌ق پلانی جێ به‌جێكردنی شاڵاوه دڕنده‌كان ده‌ده‌ن دژ به‌كوردو خاكه‌كه‌ی و سوتماككردنی .
له18-3-1987 به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش (مجلس قیاده الپوره) (القیاده القگریه) سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی (سه‌عدی مه‌هدی ساڵح محمه‌د هه‌مزه زوبه‌یدی )لاده‌برێن و (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) داده‌نرێت به‌لێپرسراوی نوسینگه‌ی شیمالی حزبی به‌عس،كه دوایی له‌لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها به‌ناو براو درا بۆ جێبه جێكردنی پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و باره‌گاكه‌ی له‌شاری كه‌ركوك بوو، دواجاریش به‌هۆی دڵ ڕه‌قی و بێویژدانی عه‌لی حه‌سن مه‌جید له‌نێو كورددا به عه‌لی كیمایی ناسرا
ژماره‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان
گرفتی سه‌ره‌كی به‌رده‌م توێژه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌بواری ئه‌نفال كار ده‌كه‌ن، نه‌بونی ئاماری ورد‌و دروسته له‌سه‌ر ئه‌نفال ،چ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ڕاستی بۆ ڕای گشتی و ده‌ره‌وه ، چ وه‌ك هه‌قیقه‌تی ڕوداوی ئه‌نفال،به‌مه‌به‌ستی به‌ڵگه‌ی ڕاست بۆ كۆڕ‌و كۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و وه‌ك به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر بۆ به‌رده‌م دادگا‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وه‌زیرانی عێراق بۆقه‌ره‌بوی ماددی و مه‌عنه‌وی كه‌س و كاری ئه‌نفال .
ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیشدایه بریتیه له ئامارانه‌ی ڕاگه‌ینراون و له‌به‌ر ده‌ستدان، كه‌ژماره‌ی ئه‌نفال كراوه‌كان (180000) كه‌سه له‌ژن و مناڵ و گه‌نج و پیر، جگه له وێران بونی (5000) گوند و له‌ناو چونی سه‌دان هه‌زار ئاژه‌ڵی ماڵی له (ڕه‌شه‌وڵاخ و مه‌ڕوبزن وته‌نانه‌ت باڵنده‌و حه‌یوانی كێویش له‌ناو چون )هاوكات هه‌زران كانی و كارێز كوێر كرانه‌وه‌و له‌ناو چون.
گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌نفاله‌كان بوون
پاش ڕووخانی حزبی به‌عس له‌عێراق و دوایی هاتنی ڕژێمه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو ،كه‌س و كاری ئه‌نفال، یاخود پاشماوه‌ی ئه‌نفاكراوه‌كان، چاوه‌ڕێی دوزینه‌وه‌وهاتنه‌وه‌ی كه‌س و كار‌و ژن و مناڵه‌كانیان بوون
سۆراغ ده‌كراو، به‌ندیخانه‌و سه‌ربازگه‌و كه‌لێن و كه‌له‌به‌ر، ده‌گه‌ڕان تا بزانن ماون مردون ته‌نانه‌ت به‌دوای ته‌رم و پاشماوه‌كانیشیان ده‌كه‌وتن و بۆی ده‌گه‌ڕان هیچی ئه‌و تۆ، چنگ نه‌كه‌وت، كه‌س و كاری ئه‌نفال دڵخۆش بكات،
تا دواجار، له بیابانه‌كانی (نوگره سه‌لمان و سه‌ماوه‌و عه‌رعه‌ر تۆپزاوه )كه‌ل و په‌ل و پاشماوه‌و ئێسك و پروسكیان وه‌ده‌ركه‌وت و زانرا، به‌كۆمه‌ڵ زینده به‌چاڵ كراون و له‌ناو براون .
ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌ی ڕژێمی ڕووخاوی ئاشكرا كرد، بریتی بوون له‌و كه‌سانه‌ی له‌گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه به‌موعجیزه ڕزگاریان بوو بوو یاخود ئه‌و كه‌سانه بوو بوون كه وه‌ك تاك به‌شداری ئه‌و كرده‌یه‌یان كردووه، وه‌ك سه‌رباز یان شۆفێری شۆفڵ یان كرده‌ی گولله باران كردنیان ئه‌نجام داوه دژ به‌و كه‌سانه‌ی هێنراونه‌ته‌به‌رده‌ست دوایی هه‌ستی شه‌رمه‌زاری و ویژدان هه‌ڵی نان و به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌پێی زاكیره‌ی خۆیان باسی ڕوو داوه‌كانیان كردبوو
پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس گه‌ڵێك دۆكۆمێنت و نوسراو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، كه باسی كرده‌كه‌یان ده‌كرد نمونه‌ی فرۆشیتنی 18 كچه‌كه‌ی ئه‌نفال به ووڵای میسر كه تا ئێستاش جێی قسه‌و باسه‌و یه‌كلا نه‌بۆته‌وه.
ده‌نگه تۆمار كراوه‌كه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدیش به‌ڵگه‌یه‌كی تری حاشاهه‌ڵنه‌گره كه تیایدا ده‌ڵێت هه‌مویان نه‌ماون و له‌ناو براون و بۆ دۆزه‌خ نێردراون.
تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عس گه‌لێك و زۆرن ، كه دوایی به‌ڕژێم هێناو سسته‌مه‌كه، ساڵی 2003 كۆتایی پێ هات و به‌هۆیه‌وه ئه‌مریكاو به‌شێك له‌هاوپه‌یمانه‌كانی هاتنه عێراق .
پاشان ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان ده‌ست به‌كار بوو، به‌دوایدا ئه‌نجومه‌نی حوكم ده‌ستی به‌كاركردو بۆ یه‌كه‌م جار له‌عێراق (جه‌لال حوسام ا‌لدین) (مام جه‌لال تاڵه‌بانی) و مه‌سعود بارزانی و سه‌لاح ا‌لدین محمه‌د به‌هائه‌دین )وه‌ك سێ كه‌سایه‌تی كورد، یه‌كی مانگێك له‌مێژووی عێراق سه‌رۆك بوون، پاشان هه‌ڵبژاردن كرا‌و، مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، لێره‌وه دادگای باڵای تاوانه‌كان دامه‌زراو سه‌رانی ڕژێم له‌قه‌فه‌ز نران و دوایش له‌سێداره دران، كه یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی بوو به به‌ڵگه تاوانی ئه‌نفال بوو، كه شاهید حاڵه‌كان بونه به‌ڵگه‌ی نه‌ویست وكار پێكراوو ئه‌وه‌ی پێیویست بوو كرا‌و به‌پێی به‌ڵگه‌و شاهیده‌كان سه‌لمێنراو دواجار بكه‌ران له سێداره دران و به‌شێك له‌ئاهی په‌نگ خواردووی كه‌س و كاری ئه‌نفاله‌كان هاته ده‌ره‌وه‌و نزوله‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كان كه‌میك كه‌م بۆوه .
ئه‌نفال جینۆسایده
دواجار، ئه‌نفال، وه‌ك جینۆساید، حساب ده‌كرێ، به‌به‌ڵگه‌ی بوونی پلان بۆدانان و دوایش جێ به‌جێكردن و كۆكردنه‌وه‌و به‌كۆمه‌ڵكوشتن بێ دادگایی كردن ،كه ئه‌وه، وه‌ك پرنسیپێك بۆ كرده‌ی جینۆساید ناسێنراوه، حزبی به‌عسیش هه‌مان كرده‌ی جێ به‌جێ كردووه، بۆیه وه‌ك جینۆساید ناسێنراوه‌و تا ئێستاش، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه، تا له‌ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیش به‌ته‌واوی بناسرێت، وه‌ك چۆن جووه‌كان كاره‌ساتی هۆلۆكۆستیان هه‌یه و وه‌ك جینۆسایدی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه‌و تائێستاش حكومه‌تی ئه‌ڵانیا ،مه‌حكومه به‌قه‌ره‌بوی جوله‌كه‌كانی جیهان، له‌عێراقیش بابه‌ته‌كه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وه‌زیران و له‌هه‌ندێ له‌په‌ڕله‌ماناتی جیهان و ئه‌وروپا، ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید ناسێنراوه‌و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامه‌له‌و ڕوه‌وه، تا به‌ته‌واوی له‌هه‌موو جیهان ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید بیناسرێت،گرنگی ئه‌وه بریتیه له‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراق ناچار ده‌كرێت قه‌ره‌بوی ماددی و مه‌عنه‌وی كه‌س و كاری ئه‌نفاله‌كان بكاته‌وه به‌پێدانی بڕێكی پێویست له‌پاره‌و شوێنی نیشته‌جێ بون و داواكردنی لێبوردن له‌كه‌س و كار‌و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24