نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره له مرۆڤدا
ریپۆرتاژ 10:23 AM - 2015-04-13.
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی رووبه‌ڕوی جسته‌ی مرۆڤ ده‌بنه‌وه، جۆراوجۆرن كه به‌پێی زانستی ته‌ندروستی هه‌ندێك نه‌خۆشی هه‌یه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌رو ده‌رمانی پزیشكیه‌وه مرۆڤ لێی ده‌رباز ده‌بێت، هاوكات هه‌ندێكی نه‌خۆشی تر له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانیش كه به مه‌ترسیترین نه‌خۆشی ناوده‌برێن، چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن و جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌شی كه گرنگه هه‌میشه مرۆڤ پێویسته هۆكارو رێگری و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه جه‌سته‌یه‌كان زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت، pukmedia له رێگه‌ی دكتۆر فائیق گۆڵپی له‌ژێر ناوی (رۆشنبیری ته‌ندروستی) هه‌رجاره‌و زانیاری دروست له‌باره‌ی نه‌خۆشیه‌ك ده‌خاته‌ِوو، نه‌خۆشی (ریخۆڵه كوێره) بابه‌تی ئه‌مجاره‌یه، ئایا نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره چییه‌و ده‌كه‌وێته كوێی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه؟، زانستی ته‌ندروستی به نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسدار وه‌سفیده‌كات، نیشانه‌كانی چین؟، هۆكاری تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌و چاره‌سه‌كردنی چییه؟
ریخۆڵه كوێره Acute appendicitis
ریخۆڵه كوێره، یه‌ك له نه‌خۆشییه هه‌ره بڵاوه‌كانی له‌شی مرۆڤه، پیاوان به رێژه‌ی 8.6% و ژنان به رێژه‌ی 6.7% له‌ژیاندا دوچاری ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن، ئه‌ندامۆكه‌ی ریخۆڵه كوێره به سه‌ره‌تای ریخۆڵه ئه‌ستوره‌وه نوساوه، درێژیه‌كه‌ی ٦-٩ سانتیمه‌تره،پانییه‌كه‌ی له ناوه‌وه ١-٣ ملیمه‌تره، گفتوگۆ و ناكۆكی زۆرهه‌یه كه ریخۆڵه كوێره به‌شێك بێت له سیسته‌می به‌رگری له‌شی مرۆڤ، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش به ته‌واوی ساخ نه‌كراوه‌ته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌وكردنی ئه‌م پارچه بچوكه‌ی له‌شی مرۆڤ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی نه‌خۆش دروست ده‌كات، كاتێكیش كه ریخۆڵه كوێره به نه‌شته‌رگه‌ری له له‌شی مرۆڤ لاده‌برێت، هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپ به هۆی نه‌مانی ریخۆڵه كوێره‌وه بۆ مرۆڤ دروست نابێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریخۆڵه كوێره ئه‌ندامۆكه‌یه‌كی یه‌ك ده‌رگایه، پێیده‌ڵێن ریخۆڵه كوێره، ته‌نها له‌سه‌ر ریخۆڵه ئه‌ستوره كراوه‌ته‌وه، بۆیه زیاتر له ئه‌ندامه‌كانی تری له‌شی مرۆڤ دوچاری گیران (obsrtaction) ده‌بێت و به‌وهۆیه‌وه دوچاری هه‌وكردن ده‌بێت، كاتێك به‌هۆی پیسایی وشك و ره‌قه‌وه، یان به هۆی خواردن و ته‌نۆكه‌ی تره‌وه، یان به هۆی هه‌ڵئاوسانی گرێ لیمفه‌كانی دیواری ریخۆڵه كوێره‌وه، ده‌رگای ریخۆڵه كوێره ده‌گیرێت، فشاری ناو ریخۆڵه كوێره كه له فشاری خوێنبه‌رو خوێن هێنه‌ری ریخۆڵه كوێره‌كه به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌و رێگه‌ی هاتوچۆی خوێن ده‌گرێت و ریخۆڵه كوێره دوچاری كه‌مخوێنی و دارزین و هه‌وكردن ده‌بێت و ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌كه‌ویت و چاره‌سه‌ری نه‌كه‌یت ده‌ته‌قێت و ژیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
نیشانه‌كانی ریخۆڵه كوێره
بۆ خوێنه‌ر گرنگه كه هه‌ندێك شاره‌زایی له‌سه‌ر نیشانه‌كانی ریخۆڵه كوێره هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر توشی ئه‌و نه‌خۆشیه هات زوو خۆی بگه‌یه‌نێته پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كتوپڕ.
1-نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خۆشی گه‌نجانه له ته‌مه‌نی (15-25 ساڵان)، به‌ڵام له منداڵ و كه‌سانی به ته‌مه‌نیشدا هه‌ر دروست ده‌بێت.
2-ژانه سك سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره‌یه، ژانه‌كه سوكه، به‌رده‌وامه، زۆربه‌ی كات له ده‌وری ناوك ده‌ستپێده‌كات و دوای ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك ده‌گوێزرێته‌وه بۆ لای راستی به‌شی خواره‌وه‌ی سكی نه‌خۆشه‌كه‌و ئازاره‌كه قورس ده‌بێت، هه‌ندێك جار ژانه سك له به‌شی خواره‌وه‌ی لای راستی نه‌خۆشه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كات و هه‌ر له‌وێدا ده‌مێنیته‌وه‌و به‌ره‌و زیادبون ده‌ڕوات، هه‌ندێكجاریش نه‌خۆش دوچاری ریخۆڵه كوێره ده‌بێت به‌ڵام هه‌ست به ئازاری ریخۆڵه كوێره ناكات، كاتێك ده‌زانێت دوچاری ئازاری قورسی ته‌قینی ریخۆڵه كوێره‌و هه‌وكردنی ناو سك ده‌بێت.
3-له‌گه‌ڵ ژانه سكدا، هاوسه‌نگی كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس تێكده‌چێت، نه‌خۆشه‌كه ئاره‌زوی بۆ خواردن نامێنێت، دوچاری دڵ تێكه‌ڵبون و یه‌ك دوو جار رشانه‌وه ده‌بێت، زۆربه‌ی كات نه‌خۆشه‌كه دوچاری قه‌بزی ده‌بێت، هه‌ندێكجاریش نه‌خۆشه‌كه دوچاری سكچون ده‌بێت.
4-كاتێك نه‌خۆشه‌كه ده‌جوڵێت، یان ده‌كۆكێت، یان پزیشك ده‌یپشكنێت و فشار ده‌خاته سه‌ر لای راستی به‌شی خواره‌وه‌ی سكی، ئازاری ژانه سك زیاد ده‌كات و نه‌خۆشه‌كه ناوچه‌وانی دێنێته‌وه یه‌ك یان له ده‌ست زۆری ئازاره‌كه هاوار ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه دره‌نگ بگاته لای پزیشك و ریخۆڵه كوێره‌كه ته‌قیبێت، ئازاره‌كه هه‌موو سكی ده‌گرێته‌وه‌و سكی نه‌خۆشه‌كه ره‌ق ده‌بێت و له‌هه‌ر شوێنێكی سك ده‌ست دابنێیت نه‌خۆشه‌كه هه‌ست با ئازارێكی قورس ده‌كات.
ده‌ستنیشانكردنی ریخۆڵه كوێره‌و جیاكردنه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كانی تر
زۆربه‌ی كات به‌و زانیاریانه‌ی پزیشك له نه‌خۆشی وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه، ده‌توانرێت نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جار دۆزینه‌وه‌ی هه‌وكردنی ریخۆڵه كوێره‌و جیاكردنه‌وه‌ی له نه‌خۆشی تر زه‌حمه‌ته، بۆیه پزیشك په‌نا ده‌بات به پشكنینی تاقیگه‌و سۆنه‌رو تیشك و c t scan .
هه‌ندێك حاڵه‌تی تایبه‌تی ریخۆڵه كوێره
A.ریخۆڵه كوێره له ژنی دووگیاندا (pregnency)
به‌هۆی گه‌وره‌بونی ره‌حمی ژنی دووگیان و به هۆی گۆرانكاری فسیۆلۆجی له‌شی ژنی دووگیانه‌وه، نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره ده‌گۆرێن، شوێنی ژانه سك به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی سك، ژماره‌ی خرۆكه سپیه‌كانی خوێنی ژنی دووگیان زۆر ده‌بێت و بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره سودی نیه، له كاتی ته‌قینی ریخۆڵه كوێره‌دا به هۆی گه‌وره‌بونی ره‌حمه‌وه،په‌رده‌ی ئۆمێنته‌م (omentam) و ریخۆڵه‌ی باریكه ناتوانن ده‌وری ریخۆڵه كوێره‌كه بده‌ن و ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه به‌ناو سكدا زۆرتر ده‌بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه دروست ده‌كات.
B.ریخۆڵه كوێره له مناڵ‌دا
به هۆی باش گه‌شه‌نه‌كردنی سیسته‌می به‌رگری منداڵ و به هۆی باش دروستنه‌بونی په‌رده‌ی ئۆمێنته‌مه‌وه دروست ده‌بێت، نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره له منداڵدا تونده‌و كاریگه‌ری خراپ به‌جێده‌هێڵیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ ناتوانێت باسی نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكات بۆ پزیشك و رێگه نادات پزیشك پشكنینی وردی بۆ بكات و به‌رده‌وام له‌به‌ر ئازار ده‌گری، نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره له منداڵدا دره‌نگ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری خراپی ریخۆڵه كوێره له‌سه‌ر منداڵ زیاد ده‌بێت.
C .ریخۆڵه كوێره له خه‌ڵكی به ته‌مه‌ندا
نه‌خۆشی به ته‌مه‌ن وه‌ك پێویست هه‌ست به ئازاری سك ناكات، نه‌خۆشیه‌كه پشتگوێ ده‌خات و تا نه‌گاته قۆناخی پێشكه‌وتو سه‌ردانی پزیشك ناكات، له كاتی دروستبونی ریخۆڵه كوێره له كه‌سانی سه‌روی 40 ساڵیه‌وه، ده‌بێت پزیشك بیر له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن بكاته‌وه، له كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا باش بگه‌ڕێت بۆ گرێی قۆلۆن، دوای نه‌شته‌رگه‌ریش نازوری قۆلۆن بۆ نه‌خۆشه‌كه بكات.
D.ریخۆڵه‌كوێره‌ی درێژ خایه‌ن (chronic appendicitis)
زۆربه‌ی جار ئه‌گه‌ر نه‌خۆش زوو فریای پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری نه‌كه‌وێت، یان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ری خێرا نه‌كات، ریخۆڵه كوێره‌كه‌ی ده‌ته‌قێت،به‌ڵام هه‌ندێكجار هه‌وكردنی ریخۆڵه كوێره خۆی چاك ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك جاری تریش ریخۆڵه كوێره هه‌وكردوه‌كه چاك ده‌بێته‌وه‌و دوای ماوه‌یه‌ك دیسان هه‌وده‌كاته‌وه‌و نه‌خۆش دوچاری ژانه‌سكی سوك ده‌بێت و دڵی تێكه‌ڵ دێت و ئاره‌زوی بۆ خواردن نامیێنێت، ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه‌ی ریخۆڵه كوێره كه دێت و ده‌چێت پێی ده‌ڵێن نه‌خۆشی ریخۆڵه كوێره‌ی درێژ خایه‌ن.
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ریخۆڵه‌كوێره
چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه به نه‌شته‌رگه‌ریه، نه‌شته‌رگه‌ری ئاسایی (open appendectomy)،یان نه‌شته‌رگه‌ری به نازور (laparoscopic appendectomy)، هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ر ریخۆڵه كوێره‌كه نه‌گیرابێت و نه‌خۆش زوو فریای پزیشك بكه‌وێت، ده‌رمانی ئه‌نتیبایۆتیك بۆ هه‌وكردن به‌كاربێت ئه‌گه‌ری چاكبونه‌وه‌ی ریخۆڵه كوێره‌كه هه‌یه، به‌وشێوه‌یه ده‌توانرێت رێژه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆڵه كوێره، كه‌مبكرێته‌وه.
PUKmedia رێزه حسێن
هەواڵی زیاتر
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23