riklam

وەزیری كۆچبەران هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت

تاراوگە‌‌ 08:33 PM - 2015-04-12
دەڵێ نامەكان بەهەند وەردەگرێت

دەڵێ نامەكان بەهەند وەردەگرێت

كەسایەتیە سیاسیەكانی ئەڵمانیا لەلایەن ئەوتوندڕەوانەوە كە دژایەتی بیانیەكان دەكەن و روبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە بەهۆكاری ئەوەی بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیان بەرامبەر بەپەنابەران و داواكارن پیشوازیان لێ بكرێ.

ماڵپەڕی دۆیتشەڤیللـە بەپشتبەستن بەهەواڵێكی رۆژنامەی (فیلت ئوم سونتاگ)ی هەفتانە نوسیویەتی: وەزیری كاروباری كۆچبەران و تێكەڵ بوون لەحكومەتی ئەڵمانیا (ئەیدان ئوزغوز) رونیكردوەتەوە ئەو لەلایەن هەندێك لەسیاسییەكانەوە روبەڕووی هەڕەشەی بەردەوام و نامەی بێزاركەر دەبێتەوە بەهۆی پابەندبوونیەوە بەرانبەر پەنابەران.
رونیشیكردوەتەوە ئەو (نامانە)ی بۆی دێن ناوەڕۆكەكەی بریتیە لەهەڕەشەی كوشتن، ئەوەشی وتووە ئەونامانە بەهەڕەشەی راستەوخۆ نازانێ بۆ كوشتن، بەڵام بەهەندیشی وەریدەگرێت.

ئەو وەزیرە ئەوەش دەڵێت: ئەم نامانە بەشێوەیەكی رۆژانە دەگاتە نوسینگەكەم و نامەی دوژمنكارانەن و لەڕێگەی پۆستی ئەلیكترۆنی یان پۆستی ئاسایی یان پێگەی ئەلیكترۆنی فەیسبوك پێمدەگات و بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیم لەگەڵ ئیدارەی فەیسبوكدا كردووە تا ئەگەر بكرێ رێوشوێنی پێویست دژی ئەو كەسە دیاریكراوانە بگرنەبەر، بەڵام بەدەم داواكەییەوە نەهاتوون و پێشیوایە روبەڕوبوونەوەی سیاسییەكان بەمجۆرە هەڕەشانە بوەتە كارێكی رۆژانە.

پارێزگای شارۆچكەی (ترۆگلیتس)ی پێشوو لەماوەی رابردودا دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە، بەهۆكاری هەڕەشەلێكردن لەلایەن راستڕەوە توندڕەوەكانەوە، بەهۆكاری  بڕوابوون بەپێشوازیكردن لەپەنابەران لەو شارەدا.

هەروەها دۆیتشەڤیللـە نوسیویەتی:پیترا باو ئەندامی پەرلەمان لەماوەی رابردودا بەهەمان شێوە بەكوشتن هەڕەشەی لێكرا، بەهۆی ئەوەی هەستابوو بەكردنەوەی چادرگای پەنابەران لەهەرێمەكەیان كەلەسنوری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیادایە.

PUKmedia شەهاب عوسمان- ئەڵمانیا


3832171242015_87658.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket