riklam

داعش شوێنه‌وارێكی تری مێژووی وێران ده‌كات

شوێنەوار‌‌ 04:53 PM - 2015-04-08
ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌م كاره‌ تیرۆرستی و قێزه‌ونانه‌ دابنرێت

ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌م كاره‌ تیرۆرستی و قێزه‌ونانه‌ دابنرێت

رێکخراوی تیرۆرستی داعش له‌شاری موسڵ له‌كاره‌ تێكده‌ره‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ سرینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان له‌و شاره‌و له‌ كرده‌یه‌كدا هه‌ستان به‌رووخاندنی قه‌ڵای (باشتابیا).

وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری عیراق رۆژی سێ شه‌ممه‌ به‌رواری 7/3/2015 رایگه‌یاند: رێکخراوی تیرۆرستی داعش شوێنه‌وارێكی مێژووی له‌شاری موسڵ به‌ناوی قه‌ڵای (باشتابیا) وێرانكرد، ئه‌و قه‌ڵایه‌ش له‌ بیره‌وه‌ری خه‌ڵكیدا به‌ ناسنامه‌ی شاره‌كه‌ ناو ده‌برا.

به‌رواری دروستكردنی ئه‌و قه‌ڵایه‌ له‌مێژوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی شه‌شی هیجری و سه‌ده‌ی 12 زاینی.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌شتو گوزار كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia که‌وتووه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: كردنه‌ ئامانجی ئه‌و قه‌ڵاو مه‌زارگانه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ته‌ئكید له‌ رێچكه‌ی تیرۆرستی و كرده‌ی وێرانكاری ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌كات به‌رامبه‌ر هه‌موو شوێنه‌واره‌ ئاساری و شارستانییه‌كان.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌م كاره‌ تیرۆرستی و قێزه‌ونانه‌ دابنرێت و تاوانباران راپێچی دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكرێت و به‌تۆمه‌تی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی دادگایی بكرێن.



PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket