بۆچی عه‌بادی هاتە هه‌ولێر؟
ریپۆرتاژ 11:18 AM - 2015-04-08حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر
كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا
هاتنه‌كه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌ناوخۆو ناوچه‌كه‌و ده‌ره‌وه‌دا ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌دوای خۆیدا هێناو ئاژانسه‌كانی هه‌واڵیش بایه‌خی زۆریان پێدا.
یه‌كه‌م سه‌ردانی هه‌ولێر
ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كۆتایی به‌خولی سه‌رۆكایه‌تیی بهێنێت، هاته هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌وێ كرد، كاتێك ئه‌ویش نه‌ماو حكومه‌تی نوێ پێكهێنرا، یه‌كه‌مجاره سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
هاتنی عه‌بادی دوای ئه‌و هه‌موو گرژیانه دێت كه‌له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم دروست بوون. هه‌موو چاودێر‌و سیاسه‌تمه‌دارێكیش هاتنه‌كه‌ی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانن بۆ ره‌وینه‌وه‌ی زیاتری گرژییه‌كان.
وه‌ك له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و عه‌بادیدا ئاشكرا كرا، باس له‌كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه هه‌روه‌ك مه‌سه‌له‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵیش ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كان بوون.
پێویستی سازان
ئه‌و چاودێر‌و سیاسه‌تمه‌دارانه پێیانوایه، جگه له‌وه‌ی هاتنه‌كه‌ی هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام روون نییه له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له‌كێشه سه‌ره‌كییه‌كان كراون یان نا.
حاكم فه‌رهاد گورون كه له‌خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریی بوو، بۆ كوردستانی نوێی باسی له‌وه كرد تا ئه‌وكاته‌ی هه‌رێم بیه‌وێت له‌گه‌ڵ عیراقدا بژی پێویستمان به سازان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال، ئه‌و وتی: (هه‌رچه‌نده ئه‌وان ده‌ڵێن حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و ئێمه ده‌ڵێین فیدرالی، چونكه بڕوایان به‌وه هه‌یه، حوكمی هه‌موو عیراق ده‌كه‌ن) بۆیه پێویستمان به‌سازان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئێمه به‌هه‌موو جۆرێك بسازێین له‌گه‌ڵیاندا.
حاكم فه‌رهاد به‌پێویستی زانی ئیتر له‌مه‌ودوا خاڵ بخرێنه سه‌ر پیته‌كان و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێن و ئه‌گه‌ر لایه‌نی سێیه‌م به‌شدار بێت باشتره.
روانین له‌هاتنی وه‌فده‌كه
هه‌روه‌ها فاروق عه‌بدول مامۆستای زانكۆ هاتنه‌كه‌ی عه‌بادی به دره‌نگ وه‌خت زانی‌و باسی له‌وه‌فده هاوڕێكه‌ی كرد‌و وتی: ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئه‌و وه‌فده‌ی له‌گه‌ڵیدابوو، زیاتر سه‌ربازی بوو، ره‌نگه په‌یوه‌ندی به‌هه‌ندێك مه‌ترسی ئه‌و دۆخه‌وه هه‌بووبێت كه هاتۆته ئاراوه، به‌تایبه‌ت داعش و گرتنه‌وه‌ی موسڵ، ره‌نگه چه‌ند پرسێكی تری ئه‌منی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوولا بووبێت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ بۆ كوردستانی نوێ زیاتر رۆچووه ناو ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان و پێی وتین: دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان عه‌بادی و به‌رپرسانی باڵای كورد له‌كوردستان خاڵی نه‌بووه له‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی مووچه‌و بودجه‌و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ها دۆسێی پێشمه‌رگه‌و چه‌ندانی تر كه تائێستا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه، ره‌نگه هاتنه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌رگایه‌ك بكاته‌وه به‌ڕووی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌و كێشه‌و ناكۆكیانه‌ی تائێستا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ی پێمانوابێت كۆتایی به‌كێشه‌كان هاتبێت.
چی وایكرد بێت؟
دوو بۆچوونی تر له‌ئارادان، ئایا عه‌بادی بۆ نیشاندانی نیازپاكی هاتۆته كوردستان، یاخود فشارێك پاڵنه‌ربووه تاسه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات؟.
له‌قسه‌كانیدا حاكم فه‌رهاد سه‌ردانه‌كه‌ی به‌باشزانی و وتی: وه‌ك نیشاندانی جۆرێك له‌نیاز پاكی ده‌بینم بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بگه‌نه رێككه‌وتن.
به‌ڵام مامۆستاكه‌ی زانكۆ ده‌ڵێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی عه‌بادی بووه بۆ هه‌ولێر زیاتر سه‌ردانێكه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕای نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر كێشه‌كان، وه‌ك خۆشیان له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه، دواتر له‌هه‌ندێك راگه‌یاندن دزه‌ی كردووه ئه‌وه‌یه، كێشه‌كان باسكراون، به‌ڵام به‌رده‌وامی به‌كۆبوونه‌وه‌كان ده‌درێت و نه‌گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌ری كۆتایی، ره‌نگه كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دۆسێیه‌ك بێ كه بریتییه له‌دۆسێی ئه‌منی و له‌ناوبردنی داعش و له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دۆسێیه‌وه ده‌رگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانی تر بكاته‌وه. وتیشی: هه‌روه‌ها هاتنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌وه هه‌یه وه‌ك ئاژانسه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر عه‌بادییه بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ‌و ناوچه سونییه‌كان، فشاره‌كانیش به‌و ئاقاره‌ن ده‌بێت سوپای عیراق به‌شدار بێت له‌ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌داو حه‌شدی شه‌عبی نه‌ڕوات، بۆیه عه‌بادی ئێستا به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیفی حه‌شدی شه‌عبیدا ده‌گه‌ڕێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن، (ده‌یه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری پێ بكات). ئه‌مه‌ش زیاتر پاڵنه‌ربووه تا عه‌بادی بێنێته هه‌ولێرو ئه‌و داوایه له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بكات.
فاروق عه‌بدول ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش وابێت، ئه‌وا هه‌رێم ده‌توانێت كۆمه‌ڵێك دۆسێی خۆی بكاته پێش مه‌رج بۆ به‌شداری پێكردنی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی موسڵدا. له‌وانه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی تائێستا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه مه‌سه‌له‌ی پشكی هه‌رێم و قوتی خه‌ڵك كه‌ئێستا كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه.
چه‌ند ناوێك بۆ یه‌ك مه‌سه‌له
ئه‌ندامه‌كه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانه، ئه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ مێژووی دروستبوونی ئه‌م جۆره هێزانه له‌عیراق و وتی: كاتێك حكومه‌تی پاشایه‌تی رووخا‌و كۆماری عیراق دروستبوو به‌رده‌وام ئه‌م حه‌شدی شه‌عبییه‌یان بۆ دروست كردوین، له‌ساڵی 1958 هێزێكیان دروست كرد ناوی مقاوه‌مه‌ی شه‌عبی بووـ ئه‌وانه ئه‌وه‌نده دژی كورد بوون ده‌یانوت هه‌ركه‌س به‌ناوی كورده‌وه قسه بكات به په‌ت رایده‌كێشین، پاشان حه‌ره‌س قه‌ومی دروست بوو، ئینجا جه‌یشی شه‌عبی، ئێستاش حه‌شدی شه‌عبی. ئه‌مانه هه‌موویان چه‌ند ناوێكن بۆ یه‌ك مه‌سه‌له. ئایا دوای ده‌رپه‌ڕاندن و كۆتایی هێنان به داعش ئێمه روبه‌ڕوی حه‌شدی شه‌عبی نابینه‌وه؟، ئه‌مانه هه‌موویان كێشه‌ن، له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌كات و ساتێكی زۆر باش‌دا بوو‌و، جۆرێكه له ده‌ربڕینی نیاز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هیوادارم چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا چی باسكرا؟
به‌شێكی تری قسه‌كانی حاكم فه‌رهاد بریتی‌بوو له باسی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌و وتی: له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌ندێك پرس باس نه‌كران و روون نییه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكراون یان نا، ئێمه چه‌ندین كێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ته‌نها كێشه‌ی نه‌وت و بودجه نییه، له‌وان گرنگتر كێشه‌ی مادده‌ی 140ـه، له‌دوای هاتنی داعشه‌وه 95%ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌خوێن رزگاركراونه‌ته‌وه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت. ئایا قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه یان نا؟، نه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی باسكرابێت كه ته‌نها قه‌یرانی ئێستای داعش تێپه‌ڕێنرێت. من هیواخوازم له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا باس كرابێت یان ئه‌و وه‌فده‌ی بڕیاره بچێته به‌غدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه.
وه‌فده‌كان رێخۆشكه‌ربوون
ره‌نگه ئه‌و وه‌فدانه‌ی پێشتر چوونه به‌غدا، یه‌كێكی تر بێت له‌و هۆكارانه‌ی وای له عه‌بادی كردبێت سه‌ردانی كوردستان بكات. فاروق عه‌بدول له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هاتنه‌كه‌ی عه‌بادی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره سه‌ردانانه‌دا بووه كه پێشووتر وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كردونی، ئه‌م هاتنه ره‌نگه له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه كاریگه‌ریی هه‌بووبێت له‌سه‌ر كۆی ئه‌و كێشه‌و ناكۆكیانه‌ی له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمدا له‌ماوه‌ی رابردوو ته‌نراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه قوڵن و ناكۆكییه‌كان گه‌وره‌ن و كۆمه‌ڵێك دۆسێی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی زیادكردووه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به چۆنێتی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه.
له‌كۆتاییشدا حاكم فه‌رهاد وتی: پێویسته كورد به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكات و به ساویلكه‌یی نه‌چێته‌وه ناو گه‌مه سیاسییه‌كه. هه‌رچه‌نده من جیاوازی له‌نێوان مالكی و عه‌بادیدا نابینم، مالكی راسته‌وخۆ قوتی خه‌ڵكی بڕی، عه‌بادی به‌شێوازێكی تر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌نێری پاره نانێرم.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-ه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24