زانا عه‌لی: شوێن پێ یه‌كێكه له سه‌ركێشییه‌كانم
چاوپێکەوتن 09:23 PM - 2015-04-06له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامێكی نوێوه به‌ناوی (شوێن پێ) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خزمه‌تكردن به راگه‌یاندنی كوردی
رۆژنامه‌نووس زانا عه‌لی كه ساڵانێكی زۆر له‌بواری راگه‌یاندن كاریكردووه، به‌ڵام بۆ دوو ساڵ ده‌چێت به‌هۆی سه‌رقاڵبوون به خوێندنه‌وه له‌بواری راگه‌یاندن دووركه‌وتووه‌ته‌وه، له ئێستاشداو له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامێكی نوێوه به‌ناوی (شوێن پێ) ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شاشه‌و خزمه‌تكردن به راگه‌یاندنی كوردی.
له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌شییه‌وه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ PUKmedia ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆری حه‌زی له سه‌ركێشییه‌و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش یه‌كێكه له سه‌ركێشییه‌كانی.
له‌رێی فۆتۆوه هاتمه بواری راگه‌یاندن
سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای كاركردنی له‌بواری راگه‌یاندندا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ PUKmedia وتی: "سه‌ره‌تای كاركردنم له‌بواری راگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1996 و به فۆتۆ ده‌ستمپێكرد، ئه‌وكاته به شێوازی بزنز كارم ده‌كرد".
وتیشی: "دواتر له‌ڕێی كامێرا‌و پیشه‌كه‌مه‌وه چوومه لانه‌ی منداڵان و كاری راگه‌یاندنم بۆ ئه‌و لانه‌یه ده‌كرد، پاشان چوومه به‌شی راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری گه‌نجان و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر‌و تا ساڵی 1999 به‌رده‌وام له‌وێ كارم له‌سه‌ر وێنه‌گرتنی چالاكییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌یان و ئه‌رشیفكردنیان كردووه، دوای ماوه‌یه‌ك كاركردنیش بوومه لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجان".
سێ كوچكه‌ی بابان بووین
زانا عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "له ساڵی 1999 هاوكاری به‌رنامه‌ی گه‌نجان بووم له‌گه‌ڵ (شڤان مسته‌فا) كه ئه‌و ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كه بوو، دواتر له‌گه‌ڵ هاوڕێی ئازیز‌و خۆشه‌ویستم خوا لێیخۆشبێت (گۆران عومه‌ر) به‌رنامه‌ی یارییه كورده‌وارییه‌كانی هه‌بوو، كه من هاوكاری بووم.. له‌گه‌ڵ شڤان و گۆران به‌رده‌وام پێكه‌وه كارمان كردووه، ئه‌و سیانه‌مان سێ كوچكه‌ی بابان بووین".
راشیگه‌یاند: "له ساڵی (2000)ـه‌وه به‌ته‌واوی چوومه كه‌ناڵی خاك، له‌وێ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كم هه‌بوو، سه‌ره‌تای كاركردنیشم له ته‌له‌فزیۆنی خاك له به‌رنامه‌ی پانۆرامای كۆچ-م هه‌بوو، دواتر به‌رنامه‌ی 104 م هه‌بوو كه تایبه‌تبوو به كاروباره‌كانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، پاشان به‌رنامه‌ی ئه‌لبوم-م هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و وێنه كۆنانه‌ی كه له‌ناو ئه‌لبومی ماڵه‌كاندا وه‌كو یادگاری مابوونه‌وه، باسی كاتی وێنه‌گرتن و یادگارییه‌كانی پشتی وێنه‌كانم ده‌كرد، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی لاوه‌كیشم هه‌بووه.. دواجار هه‌ر له خاك به‌رنامه‌ی كۆچار-م هه‌بوو، كه یه‌كێكبوو له‌و به‌رنامانه‌ی تایبه‌تبوو به دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كمان ئاماده‌كرد سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی رفاندنی كچان و ده‌رخستنی راستییه‌كانی دۆعاو نوشته‌و دۆسیه‌كانی پۆلیس، هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌و به‌رنامانه‌ی كه ده‌نگۆیه‌كی زۆری هه‌بوو، خنكاندنی منداڵێك بوو له شاری سلێمانی به‌ناوی له‌رێ، كه تائێستاش له‌ناو خه‌ڵكدا باسیده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه كه "هه‌رچه‌نده پێشتریش هه‌ندێكجار به‌رنامه‌كانم له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات داده‌به‌زی، به‌ڵام كاتێك خۆم چوومه كه‌ناڵی كوردسات، سه‌ره‌تا له به‌رنامه‌ی رۆژێكی نوێ-وه ده‌ستمپێكرد، ماوه‌یه‌ك وه‌كو ئاماده‌كارو پێشكه‌شكار بووم، به‌ڵام دواتر بووم به لێپرسراوی به‌رنامه‌ی رۆژێكی نوێ.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رنامه‌ی نیشانم هه‌بوو، كه تایبه‌تبوو به هێزه ئه‌منییه‌كان، بۆ ئاسایش، پۆلیس، دژه تیرۆر، له‌سه‌ر ئه‌و رووداو و كاره‌سات و تاوانانه‌ی كه له شاری سلێمانی روویانده‌دا".
ده‌رده‌كه‌ومه‌وه
له پرسیارێكی تری PUKmedia دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌كاری راگه‌یاندن دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌و له ئێستادا له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تتره‌وه ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه، زانا عه‌لی وتی: "به‌مدواییانه‌و نزیكه‌ی دوو ساڵه به‌هۆی سه‌رقاڵبوون به خوێندنه‌وه له كاری راگه‌یاندن دووركه‌وتوومه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێستاداو له كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستانه‌وه ده‌ستمپێكردووه‌ته‌وه‌و ده‌رده‌كه‌ومه‌وه".
وتیشی: "پرۆگرامێكی نوێم به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ناوی (شوێن پێ) كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون، كه ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی په‌خشده‌كرێت، كاتی په‌خشی به‌رنامه‌كه‌ش هه‌فتانه‌یه، چوارشه‌ممان كاتژمێر (21:00) له سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان... بیرۆكه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵانه‌ی كه من ویستوومه رۆژنامه‌نووسێكی تایبه‌تمه‌ند بم و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دیاردانه بكه‌م كه زیان به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت، یان ده‌رخستنی هه‌ندێك راستی كه پێویستی به توێژینه‌وه‌ی میدیایی هه‌یه‌و له‌جیاتی سه‌رچاوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه بۆ بابه‌ته‌كان دیاریبكه‌م، چونكه من حه‌زم له سه‌ركێشییه، سه‌ركێشی زۆر گه‌وره‌شم كردووه، (شوێن پێ)ش یه‌كێكه له سه‌ركێشییه‌كانم. به‌وپێیه‌ی حه‌زم كردووه رووداوه‌كان له چه‌ند دیوێكه‌وه بگه‌یه‌نمه بینه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی بینه‌ریش حه‌زی له شتی سه‌رنجڕاكێشه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو دیوی بابه‌ته‌كان بزانێت".
هه‌روه‌ها "شوێن پێ، پرۆگرامێكی نوێیه، له شێوازی پێشكه‌شكردنیشیدا ستایلێكی نوێی هه‌یه‌و له به‌رنامه‌كانی پێشترم جیاوازتره.. به شێوه‌یه‌ك كه ده‌مانه‌وێت تۆڕێكی فراوانی ئاماده‌كارانی پرۆگرامی شوێن پێ دروستبكه‌ین، به‌وپێیه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه به ته‌نها هی من نه‌بێت، به‌ڵكو زۆرترین خه‌ڵك به‌شداری تێدا بكات.. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ی PUKmediaـه‌وه ده‌ڵێم كه سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌توانن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به په‌یجی به‌رنامه‌كه‌وه، تا له‌هه‌ر شوێنێك دیارده‌یه‌ك، حاڵه‌تێك، به‌ڵگه‌یه‌ك، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی نه‌خوازراو ده‌بینن و ده‌زانن زیان به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن و به‌پێی سیاسه‌ت و پرۆگرامی كه‌ناڵه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
زانكۆی سلێمانی یه‌كێك له خه‌ونه‌كانم بوو
له‌باره‌ی قۆناغه‌كانی خوێندنییه‌وه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتی: "قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم به سه‌ركه‌وتووی ته‌واوكرد، به‌ڵام ساڵی 1993 له قۆناغی ئاماده‌ییدا وازم له خوێندن هێناو دوای چه‌ند ساڵێك گه‌ڕامه‌وه‌و قۆناغی ئاماده‌ییم له بازرگانی سلێمانی ته‌واوكرد، دواتر له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌شی راگه‌یاندن وه‌رگیرام، كه ئه‌و به‌شه‌م ته‌واوكرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووه‌می به‌شه‌كه بووم، چوومه به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی، كه ئه‌وه خه‌ونێكم بوو هاته‌دی..، ساڵی رابردووش زانكۆم ته‌واوكردو به‌نیازیشم خوێندنی ماسته‌ر له‌بواری راگه‌یاندن بخوێنم، به‌ڵام تائێستا بڕیارم نه‌داوه له كوێ بیخوێنم".
به‌خێزانی راگه‌یاندنكارین
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له خێزانه‌كه‌یاندا ته‌نها زانا عه‌لی راگه‌یاندنكاره؟ وتی: "نه‌خێر، به‌داخه‌وه باوكم له ژیاندا نه‌ماوه، ته‌نها من و دایكم و برایه‌كم-ین، كه هه‌رسێكمان راگه‌یه‌ندنكارین، ته‌نانه‌ت دایكم كه ناوی (قومریه حه‌سه‌ن ره‌شید)ـه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مامۆستا بووه، به‌ڵام له ساڵانی رابردوودا‌و له رادیۆی كوردی به‌غدا ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌ختیاری خێزانی بووه، كه به زمانی كوردی پێشكه‌شی كردووه‌و بۆ ئه‌وكاته‌ی كورد زۆر گرنگ بووه،. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات بواری راگه‌یاندن زه‌حمه‌ت بووه به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌تی كورد، به‌ڵام له‌به‌ر حه‌زی بۆ راگه‌یاندن ئه‌وكاره‌ی كردووه.. دواتریش له رادیۆی هه‌رێم وه‌كو بێژه‌رو هه‌واڵسازی عه‌ره‌بی كاریكردووه، له‌هه‌مانكاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵیش بووه.. له رادیۆی نه‌واش به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه‌و هه‌روه‌ها هه‌واڵسازيش بووه به زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دواتریش له رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانیش به‌رنامه‌ی هه‌بووه.. به‌ڵام له ئێستادا وازی له كاری راگه‌یاندن هێناوه.. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی براكه‌شم (توانا) ده‌رچووی به‌شی راگه‌یاندنه‌و سه‌رنووسه‌ری هه‌واڵه له گه‌لی كوردستان".
شانازییه به‌رنامه‌كه‌ی دایكم دووباره‌بكه‌مه‌وه
له پرسیارێكی PUKmedia دا كه ئه‌گه‌ر بواری هه‌بێت ئاماده‌یه هه‌مان به‌رنامه‌كه‌ی دایكی له ئێستادا دووباره‌بكاته‌وه؟ زانا عه‌لی وتی: "به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر بوارم هه‌بێت جێی شانازییه به‌رنامه‌كه‌ی دایكم له ئێستادا دووباره‌بكه‌مه‌وه".
وتیشی: "كاتێك هه‌ركامێكمان بمانه‌وێت كارێكی نوێی راگه‌یاندن بكه‌ین، له ماڵه‌وه پێكه‌وه تاووتوێی ده‌كه‌ین و دوای ره‌زامه‌ندیی هه‌رسێكمان له‌سه‌ر كاره‌كان، ئینجا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
شاره حه‌یاته‌كه‌م زۆر خۆشده‌وێت
له پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وكارانه‌ی ئه‌نجامیداوه له شاری سلێمانی بووه‌و هه‌وڵیداوه كێشه‌و رووداوه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ربخات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بدات، زانا عه‌لی وتی: "من له‌دایكبووی گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی شاری سلێمانیم (شاره حه‌یاته‌كه)، هه‌ربۆیه زۆرم شاره‌كه‌م خۆشده‌وێت.. هه‌روه‌ها زۆر كه‌سیش كه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانمدا هاوكاریان كردووم، له سلێمانی بوون".
وتیشی: "هه‌روه‌ها زۆر شوێن و كه‌س هه‌بوون له شاری سلێمانی كه هاوكاری سه‌ره‌كیم بوون و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه توانیومه ببمه ئه‌م زانایه‌ی ئێستا‌و سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌م".
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22