بۆ به‌پارێزگابوونی گه‌رمیان كه‌مپینێك راده‌گه‌یه‌نرێت
کوردستان 09:57 PM - 2015-04-01ته‌واوی چینه‌كان تیایدا به‌شدارن
دوێنێ (31ی ئازاری 2015 به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی هه‌وڵه‌كانیان بۆ به پارێزگابوونی گه‌رمیان، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه له "كه‌مپینی به پارێزگا كردنی گه‌رمیان" خۆیان رێكخستووه، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌ش پشتیوانی بۆ داواكارییه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بێستون ژاڵه‌یی به نوێنه‌رایه‌تی چالاكوانان رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سنوری گه‌رمیان كه‌مپینێكمان راگه‌یاندووه بۆ به پارێزگابوونی ئیداره‌ی گه‌رمیان، چونكه به پارێزگابوونی گه‌رمیان داواكاری دانیشتوانی سنوره‌كه‌یه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به چالاكی جۆراو و جۆر درێژه به كه‌مپینه‌كه‌مان ده‌ده‌ین.
ئه‌وه‌شی ووت :ئه‌وان وه‌كو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌دواداچوونی ووردیان بۆ پرسی به پارێزگابوونی گه‌رمیان كردووه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستا گه‌رمیان پارێزگایه‌كی ته‌واو و له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆی ته‌نها گۆڕینی تابلۆكه‌ی له ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه بۆ پارێزگای گه‌رمیان پێویسته".
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێستا ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوشێوه‌ی پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئێستا ئیداره‌كه ئیداره‌یه‌كی به‌هێزه و له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیومانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی تێدا بكه‌ینه‌وه و بودجه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت و پرۆژه‌كانی له كاروباری هونه‌ری ئیداره‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت ته‌نها ئه‌نجومه‌نی نیه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ژێرخانێكی به‌هێزن بۆ به پارێزگا بوون.
ووتیشی: له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ پرسی به پارێزگا بوونی ئیداره‌كه، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی گه‌رمیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و تێدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌نجومه‌نێك بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان دابنرێت و ئیداره‌كه بكرێت به پارێزگا.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه، پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێكی دانیشتوانی سنوره‌كه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كات بۆ به پارێزگابوونی ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ئیداره‌ی گه‌رمیان ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری كه‌لاره و له ساڵی 2006 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه، له ساڵی 2008 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌فه‌رمی هاوشێوه‌ی پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17