riklam

زریانی نیكلاس 4 كه‌سی كوشت

جیهان 09:38 PM - 2015-04-01
زیانێكی زۆری ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

زیانێكی زۆری ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ زریانێكی به‌هێز رووی له‌شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا كردوه‌و له‌هه‌ندێ شوێندا خێرای با گه‌یشتووه‌ته‌ 192 كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكداو  چوار كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیانێكی زۆری مادیشی به‌دواوه‌ بووه‌.

 

ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندوه‌: له‌ولایه‌تی رایناڵندڤاڵز دره‌ختێكی گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی دوو كارمه‌ندی شاره‌وانیدا كه‌وتووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ بایرنش شۆفێرێكی ژن به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دره‌ختێكدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دارووخانی دیواریش گه‌نجێكی كوشتووه‌.

 

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌: له‌ ولایه‌تی نوردراین ڤیست ڤاڵن كه‌ زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی له‌ئه‌ڵمانیا تێدایه‌،  كاركردنی هێڵه‌ ئاسنیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار راگیراوه‌و ناوخۆی شاریش زۆر به‌كه‌می كاریان پێده‌كرێن. 

 

هه‌ربه‌پێی زانیاری ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا : به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ سویسرا و نه‌مسا هاوسنورن سه‌رگه‌ردان بوون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری گه‌وره‌شی له‌سه‌ر هێڵه‌ ئاسمانیه‌كاندا هه‌بووه‌. 

 

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket